بە فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بانگهێشتی کۆنفراسنێکی تایبەت بە کورد دەکرێت و، بەرپرسی ناوەندەکەش بەشداری دەکات، کە تێیدا چەندین پرس و تەوەر تاوتوێکراون و دواجاریش دەرئەنجامەکانی دەنێردرێنە دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا نزار موسا، لە ماوەی ڕۆژی هەینی و شەممەی ڕابردوودا، بەشداری لە کۆنفرانسی ڤیەننا (کۆڕبەندی گەشەپێدانی بەدیل لە سوریا) کرد، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەنتەری سوریا بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسەت بە سپۆنسەری زانکۆی ڤیەننا بوو.
لە میانەی کۆنفرانسەکەی ڤیەننادا، توێژەرانی زانکۆی ڤیەننا و، توێژەرانی سوری و نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئێڵ ئێس ئێی بەریتانی، زانکۆی شارجە، زانکۆی ئەمەریکی لە لوبنان، زانکۆی سویسری لۆزان و هتد..بەشداری بوون.
هاوکات چەندین کەسایەتی سیاسی و نوێنەری هەندێ ڕێکخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤیش بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، کە تێیدا چەندین تەوەر تاوتوێکران.
تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکە، بریتی بوون لە هاوڵاتیبوون – ئابووری سیاسی – گەشەپێدانی مرۆیی (تەندروستی، پەروەردە و هتد) – دادپەروەری راگوزەر و، ئینفۆنتۆری پێشێلکارییەکان – فرەچەشنی و بە سیاسیکردنی شوناس.
گرنگترین لێکۆڵینەوە بەڵگەدارەکانی سەنتەر و دەرئەنجامی کارەکانی تا ئێستا، بریتی بوون لە:
کاریگەرییەکانی ململانێ لەسەر ئاستی گەشەکردن و بەرەنگاربوونەوەی ملکەچبوون
بە سیاسیکردنی ناسنامە ٢٠٢٢
توێژینەوەیەک بۆ پێوانەکردنی پشتڕاستکردنەوەی ڕەگەزنامە ٢٠٢٢
ڕێگاکانی دادپەروەری و پێداویستییەکانی کۆمەڵگا ٢٠٢٢
ڕاپرسییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان ٢٠٢٢
سەرمایەی کۆمەڵایەتی و هاودەنگی ٢٠٢٢
ڕێنمایی نرخی بەکاربەر ٢٠٢٠
مافی تەندروستی ٢٠٢٢
دەنگی گەنجان و ژنان ٢٠٢٢
نزار موسا، بە ماڵپەڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕەوەندی راگەیاند، سەرنجیداوە کە بە کراوەیی پرسی کوردیان بە گشتی و، لە سوریا بە تایبەتی لەلایەن بەشێک لە بەشداربووانەوە گفتوگۆی پەراوێزی ئەو توێژینەوە ئەکادیمییەی، کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش کران، لێکەوتەوە، کە ئەوەش زیادکردنێکی باش بوون بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ڕووی هەڵسەنگاندن و… داڕشتنەوە.
جێی باسە، دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە بۆ دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدار و چالاکەکان دەنێردرێت.