دۆزینەوەیەکی نوێ..ڕووناکییەکی نادیار بە درێژایی سیستمی خۆر دەدرەوشێتەوە

لێکۆڵینەوە لەو وێنانەی کە لەلایەن تەلسکۆبی بۆشایی هابڵەوە نێردراون، زاناکان ڕوناکی نادیاریان دۆزیوەتەوە کە لە ناوکی سیستمی خۆرەوە هەڵقوڵاوە، چەندین کرداری ئاڵۆزیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی سەرچاوەکەی بدۆزنەوە، ڕەنگە تاریکی قووڵی بۆشایی لە سیستمی خۆردا وەک ئێمە تاریک نەبێت.

ئەستێرەناسان زیاتر لە 200,000 وێنەیان شیکردەوە کە لە تەلسکۆبی بۆشایی هابڵی ناسا وەرگیراوە و، دەیان هەزار پێوانەیان کردووە بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی شوێنی درەوشانەوەیەکی نادیار لە وێنەکاندا بدۆزنەوە.

پڕۆژەکە بەناوی سکایسۆرف لە زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا دامەزراوە و، توێژەرانی زانکۆ و ناوەندەکانی دیکەی توێژینەوەکانی جیهان لەخۆ دەگرێت.

تیمە زانستیەکە داتای لە وێنەکان کۆکردەوە و پاشان درەوشانەوەکەی لە هەسارەکان و ئەستێرەکان و کەشان، کە ئەو ڕووناکییە بە تۆزی ناو سیستمی خۆری ئێمەدا ڕەنگی داوەتەوە.

دوای لابردنی هەموو ئەو گڵۆپانە لە وێنەکان، زاناکان بۆیان دەرکەوت کە هێشتا درەوشانەوەیەکی کەم ماوە، یا ئەوەی کە ناوی “نور تارمایی” بوو و، توێژەران وەسفیان کرد کە یەکسانن بە درەوشانەوەی تەنها 10 فایرفلی روونکراو، تیمی زانستییەکە گوتیان کە ڕوناکی تاریک، ڕەنگە ئەوە نیشان بدات کە ئەستێرەی گەنجتر و دەوڵەمەندتر لە توخمەکان هەن.

توێژەری زانکۆی ویلایەتی ئەریزۆنا تیم کارلتۆن لە لێدوانێکدا ڕوونی کردەوە، کە ئێمە پێمانوایە دیاردەیەکی ناوخۆییە دوور لە سیستمی خۆر، لەوانەیە توخمێکی نوێ بێت لە پێکهاتەکانی سیستمی خۆر، کە گریمانەی ماتماتیکی کراوە، بەڵام هێشتا کوانتە نەکراوە.

زاناکان دەڵێن ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی بەناوبانگ بۆ ئەم ڕووناکییە نادیارە ئەوەیە، کە درەوشانەوەکە لە کێڵگەی تۆزەوە هاتووە و پێشتر هەژمار نەکراوە، ئەوەش بەهۆی تیشکەوە دەگەڕێتەوە کە بێشوماری بچووک و گەش بە ناو سیستمی خۆردان، کە بە هەموو ئاڕاستەکان گەشت دەکەن.

کریستینا مارتینز لومبێلا، لە تیمی توێژینەوەکە وتی: “بەشە درەوشاوەکانی ڕوناکی دۆزراوە، ئەوەندە کاڵن، کە زۆر ئەستەمە تەنانەت لەگەڵ گەورەترین تەلیسکۆبەکانی سەر زەوی، یا لە بۆشاییدا بدۆزرێنەوە”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ئێمە ڕێوشوێنێکی تایبەتمان بۆ پرۆسەی وێنە دروست کردووە، کە ڕێگەمان پێدەدات لاوازترین ڕووناکییەکان شیبکەینەوە و، هەنگاوی پێوانەییمان بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووناکییە کاڵە، لە وێنەی گەردوونناسیدا پەیڕەو کردووە، کە بریتین لە دروستکردنی مۆدێلی دوو ڕەهەندی و لابردنی هەموو ڕووناکییەکان، جگە لەو ڕووناکییەی لە پشتەوەی سیستمی خۆرەوە دێت.

ئەم دۆزینەوەیە لە چەند توێژینەوەیەکی کەمدا بە بەڵگە گیراوە، کە دوو لەوان لە گۆڤاری گەردوونناسی و یەکێکی دیکەیان لە ڕۆژنامەی ئاسترۆفیزیک بڵاوکراونەتەوە.

توێژینەوەیەک لەلایەن پرۆفیسۆر ڕۆجەر ویندهۆرست لە زانکۆی ویلایەتی ئاریزۆنا بەڕێوەبراوە، پێشنیاری کرد کە زیاتر لەسەدا 95ی فۆتۆنەکان، کە لە وێنەکانی هابڵ پیشاندراون، لە شوێنەکانی کەمتر لە 3 بلیۆن ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە هاتوون.

ویندهۆرست وتی: “لە ڕۆژانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی هابڵەوە، زۆربەی بەکارهێنەرانی تەلەسکۆب، ئەم فۆتۆنە ئاسمانیانەیان پشتگوێخستووە، چونکە زۆر حەزیان لە شتە گەورە و کاڵەکان بوو، کە لە وێنەکانی هابڵ جیابوونەتەوە، وەک ئەستێرە و کەڵەکەکان، بەڵام ئەم فۆتۆنە ئاسمانیانە زانیاری گرینگ لەخۆ دەگرن، کە دەکرێت بە سوپاس بۆ توانای بێهاوتای هابڵ بۆ پێوانەکردنی ئاستی درەوشانەوەی کاڵ بە وردییەکی بەرز لە ماوەی سێ دەیە لە تەمەنیدا گرتوونی.

زانایان لەو باوەڕەدان کە لەگەڵ ئەم شیکردنەوەی وێنە نوێیەدا، لەوانەیە بتوانن بەشێکی تەواو نوێ لە پێکهاتە ئەثیرییەکان بناسێنن، کە تەواوی سیستمی خۆری ئێمەی لە ژێردایە.

عیماد حەسەن

بە هاوکاری نێوان کۆمبس میدیا و دی دەبلیو بڵاوکراوەتەوە

ڕەنگە بە دڵت بن