چارەسەرێکی سادە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی هەناسە

بەگوێرەی ماڵپەڕی کلینیکی مایۆ، توێژەرە چینییەکان چارەسەرێکی سادەیان دیاریکردووە، کە بۆنی ناخۆشی هەناسە لادەبات، ئەوەش جۆرێکە لە خواردن و بە ئاسانی دەست دەکەوێت.

پێکهاتەی سولفووری هەڵگەڕاو لە دەمدا و بەکتریا و پاشەڕۆی خۆراک، لەگەڵ پشتگوێخستنی چاودێری ددان و دروستبوونی کلس و نەشۆردنی، دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی هەناسەدان.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی (BMJ Open) بڵاوکراوەتەوە، خواردنی ماست و ترشیات، بۆنی ناخۆشی هەناسە ناهێڵن، ئەوەش بەهۆی بوونی بەکتریای “پڕوبیۆتیک”ەوە کە تێیاندا هەن.

توێژەران پێیانوایە کە بەکتریای پروبیۆتیک، ڕێگری لە تێکشکانی ترشی ئەمینی و پرۆتینەکان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی پێکهاتە لاوەکییە بۆنی ناخۆش هەناسە.

بەکتریای “پروبیۆتیک”

ئەوان میکرۆارگانیزمی زیندوویان تێدایە، زۆربەی کات جۆرە بەکتریاکان کە ڕاستەوخۆ ژمارەی میکرۆبی تەندروست لە گەدە زیاد دەکەن.

“پروبیۆتیک” دەتوانێت لەڕێگەی خواردنەوە وەربگیردرێت.

باوترین خواردن کە “پروبیۆتیک” لەخۆ دەگرێت ماستە.

ڕەنگە بە دڵت بن