دەرکەوتنی هەورێکی سەیر و سەمەرە.. نهێنیەکە چییە؟

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هەورێکی سوور-پەمەیی بازنەیی لە ئاسمانی شاری بورسای تورکیا لە کاتی خۆرهەڵاتندا دەرکەوت و، لە ناوەڕاستی ئەو هەورەدا درەوشاوەیەکی گەورە دەرکەوت.

ئەم جۆرە پێکهاتنە بە “هەورێکی لێنتیکولار” ناسراوە – هەورێک کە کاتێک هەوا جێگیرە پێکدێت، ناوی هەورە لێنتیکولارەکان لە وشەی لاتینی “Altocumulus lenticularis” وەرگیراوە.

ئەم هەورە ناسراوە بەشێوەی چەماوە، فڕینی سۆسەر، وە هەمیشە لە بەرزاییەکانی نێوان ٦،٤٠٠ بۆ ١٦،٥٠٠ پێ دەدۆزرێتەوە.

ئەم هەورانە زۆر لە شێوەی نەریتی یو ئێف ئۆ ئێس لە خەیاڵی زانستیدا هاوشێوەن و وا بیردەکرێتەوە، کە هەورە لێنتیکولارە ڕاستەقینەکان یەکێکن لە باوترین ڕوونکردنەوەکان بۆ بینینی یو ئێف ئۆ لە جیهاندا.

بەگوێرەی ئۆفیسی مێتی بەریتانی، ئەگەر شێی پێویست لە هەوادا هەبێت، جووڵەی بەرەو سەرەوەی شەپۆلەکە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو، دەرکەوتنی بێهاوتای هەوری لێنتیکولار پێکدێنێت.

مانگی ڕابردوو، هەوری شەو – هەندێک لە دەگمەنترین هەورەکانی جیهان، بەسەر ناوچەی کەنداوی سانفرانسیسکۆ دەرکەوتن، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک لە هەڵدانی موشەکی سپایکس.

ڕەنگە بە دڵت بن