ڕاپرسییەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە زۆربەی گەنجانی سویدی، ئارەزوویان لە پێکهێنانی خێزان و خستنەوەی منداڵ نییە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، بەناوی “ڕاپۆرتی نەوە”، کە لەلایەن دەزگای گەنجانی بارۆمێترۆ بڵاوکراوەتەوە و، ساڵانە ئەم ڕاپرسییە ئەنجام دەدا، زیاتر لە نیوەی ئەو گەنجانەی لە نێوان تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵیدایە، دەڵێن دۆزینەوەی ئارەزووی دۆزینەوەی ژیانی هاوبەش ناکەن.
ڕاپرسییەکەی ئەمساڵ، 16 هەزار گەنجی لەخۆ گرتووە، کە وەڵامی پرسیارەکانیان سەبارەت بەپەیوەندییەکان و پێکهێنانی خێزان داوەتەوە، تەنیا سێ یەکی گەنجەکان وتوویانە، کە ژیانی هاوسەرگیری و منداڵبوون گرینگە.
جێسیکا ئۆکەرسترۆم، شیکەرەوەی گەورەی ڕاپۆرتەکە، وتی ئەمە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی جیهانەوە بووە و وتیشی: “ئەگەر حەزیش لە پێکهێنانی خێزانیش هەبێت، ئەمە شتێکە کە گەنجان دەیانەوێت ئێستا دوای بخەن”.
ئۆکەرسترۆم وتی: “ئەوە دەربارەی هەستکردن بە سەلامەتییە، گەنجان دەیانەوێت لەگەڵ دایک و باوک و خێزانەکەیان بمێننەوە”.
سەنا دی کۆنیچ، دەروونناس لە خزمەتگوزاری تەندروستی خوێندکارانی ئۆپسالا، بە لێدوان لەسەر دۆزینەوەی لێکۆڵینەوەکان وتی: “یەکێ لەو هۆکارانەی کە گەنجان حەزیان لە دروستکردنی خێزان نییە، لەوانەیە ئەو بیرۆکەیە بێت کە دەیانەوێت بە چەندین شێوازی جیاواز بژین”.
سوید بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوانەوە دەناڵێنێت، بەهۆی بۆشایی نێوان لەدایکبوون بە بەراورد بە مردن، هەروەها گرووپی خوار 15 ساڵ، تەنیا 19٪ ی دانیشتوانەکەیە.
ڕێژەی منداڵبوون بۆ ژنانی سویدی 1.8 منداڵە کە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەرزە، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان دەڵێن، ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی منداڵ بوون لە نێوان ژنانی کۆچبەردا، لە کاتێکدا ژنانی سویدی تەنیا 1.2 منداڵیان هەیە.