چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە ؟


‎هەوارخان سەید مراد

‎ گشت ئەو توێژینەوە و لێکۆلینەوانەی دەروونناسی لە بارەی ”کەسایەتی” دەکرێت، زیاتر ئاماژە دەخاتە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردن بۆ گەشەکردنی کەسایەتی، توێژەرانی ئەم بوارەش هەوڵدەدەن باشتر لەوە تێبگەن کە چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە.

‎ڕۆڵی ”کەسایەتی” وا دەکات کە تۆ کێیت؛ کاریگەری لەسەر هەموو شتێک هەیە، تەنانەت لەسەر پەیوەندییەکانتانەوە تا شێوازی ژیانتان. بۆیە پێویستە زیاتر بزانرێت لەسەر کەسایەتی ” چییە.؟

‎گرنگی دەروونناسی کەسایەتی!.
‎زۆرجار دەروونناسانی کەسایەتی سەیری ئەوە دەکات کە چۆن کەسایەتی لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر دەگۆڕێت، یان چۆن کەسایەتی هاوشێوەی یەکتر بێت. ڕەنگە ئەم تێروانینانە ئەرکی هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تێکچوونی کەسایەتییان پێ بسپێردرێت.
‎هەروەها تێگەیشتن لە کەسایەتی ڕێگە بە دەروونناسەکان دەدات پێشبینی ئەوە بکەن کە مرۆڤەکان کاردانەوەیان چۆن دەبێت لە هەندێک بارودۆخی دژوار و ئاسایی دا .

‎بنەمای دەروونناسی کەسایەتی !.
‎چییە وا دەکات تۆ هەڵگری ئەو کەسایەتیە بیت ؟ زۆر هۆکار هەیە کاریگەرن لەو کەسایەتیەی کە ئەمڕۆ تیادایت، لەوانە جینات، پەروەردەکردنت و ئەزموونەکانی ژیانت” .”
‎زۆر کەس دەڵێن ئەوەی کە تۆ تایبەت دەکات، تایبەتمەندی شێوازی بیرکردنەوە و هەست و ڕەفتارەکانتە کە کەسایەتیت پێکدەهێنن. بەتێپەربوونی کات و یادەوریەکان دەتوانرێت هەر کەس لە ئایدیا و بیری خۆی دا هەڵسەنگاندن بۆ هەڵسوکەوتی خودی خۆی و دەوروبەری بکات ، رەنگە زۆر بە سادەی هەست بکەین بە وێنەی کەسایەتی بەهێز یاخود لاوازی کەسی بەرامبەر ، دەروونناسان خالی بەهێزی کەسایەتی دەلکێنن بە کۆنترۆلی باری دەروونی کەسەکان لە کاتە سەخت و فشارە بەرزەکان . کە مرۆڤ لەکاتی تورەیی و دەمارگیری و لێکەوتە دەرەکیەکان بتوانێت کۆنترۆلی دەروونی خۆی بکات و رەفتارێکی ئارام و بیرتیژی بنوێنێت . ئەمەش وادەکات پێناسەیەکی دروست بدات لەوەی هەم کەسێکی رەفتار جوانە و هەم مرۆڤێکی بیرمەندە.

‎گەر زانستیانە پێناسەی کەسایەتی بکەین دەتوانین بڵێین:
‎كەسایەتی لە خۆ گرتنی ھەموو ئەو ووشە و رەفتار و هەڵسوکەتیە كە ئێمە دەیڵێین و دەیكەین .،،،
‎ ئەو مامەڵە و کاردانەوانەی کە ئەرێنی یان نەرێنی لە ڕوخسارمان دەردەكەوێ و چۆنیەتی ڕەفتار کردن لەگەڵ كێشەكانمان ، کە پەیوەستە بە كەسایەتی ئێمەوە.

‎تیۆرییەکانی تایبەتمەندی کەسایەتی!.
‎ تیۆرییەکانی تایبەتمەندی کەسایەتی لەسەر ئەو بیرۆکەیە کرۆکە کە کەسایەتی لە سیفەت یان دەرچەی ئامانج پێکهاتووە. کەچۆنیەتی مامەڵەکردن وێنەی کەسایەتی مان نیشان بدات ، سیفەتە ئەرێنیەکان دەبێتە باکگراوندێکی بەهێزی کەسایەتی ، هەروەها دەرچەی ئامانج ، دەروونناسان ئاماژە بە وێنەیەکی تر دەکەن لەسەر کەسایەتیمان کە مرۆڤ جۆری خەون و ئامانج و ئەو پیلانانەی کە دایدەرێژێت و دەیهەوێت هەنگاوی بۆ بنێت ،وابەستەیە بە جۆری کەسایەتی ، کەسایەتی بەهێز خەیاڵی دەستکەوتی گەورە دەکات و هێزی هەنگاونانی گەورە دەبەخشێت بە بیر و جەستەی خۆی . بۆیە سیفەتی مرۆڤ پێکهاتەی سەرەکی ڕۆڵی کەسایەتییە،

‎دەروونناس ”گۆردۆن ئۆلپۆرت” یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە ”کەسایەتی” لە ڕووی سیفەتی تاکەکەسیەوە وەسف کرد. ”ئۆلپۆرت” لە ڕوانگەی مەیلی خۆیەوە پێشنیاری کرد کە تایبەتمەندی جۆری جیاواز هەیە: باو، ناوەندی و کاردیناڵ.

‎ بەلایەنێکی زۆر سیفەت و خوە باوەکانی کەسەکان هاوبەشن لەناو کولتوورێکی دیاریکراودا . سیفەتە ناوەندییەکان ئەوانەن کە کەسایەتی تاک پێکدەهێنن. سیفەتە کاردیناڵەکان ئەوانەن کە ئەوەندە باڵادەستن کە مرۆڤ بە پلەی یەکەم بەو تایبەتمەندیانە ناسراوە.
‎نموونەیەک لە سیفەتێکی سەرەکی، ”حەپسە خانی نەقیب”. ئەو ئەوەندە بە کارە خێرخوازیەکانی ناسرابوو کە سیفەتی بەخشندەی ناسنامەی کەسایەتی ئەو بووە. .

‎واتە كەسایەتی پێكھاتەی ژینگە و بۆماوەی تاكە.
‎دیارە ناتوانین دەستكاری سیفەتە بۆماوەییەكان بكەین بەڵام كە مرۆڤ لە ژینگەیەكی گونجاو ژیا بە دڵنیای بەھێز دەبێ.بۆیە ژینگەی تەندروست بەرهەمی رەفتاری جوان و بیرمەندی دروست دەبێت .
‎، بۆیە جۆری کەسایەتیمان کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان دەبێت.
‎ هاوکێشەی کەسایەتی دیاری دەکرێت بە سیفەتی مرۆڤەکان و دەرئەنجامی بیرکردنەوەی باش و نواندنی خۆش رەفتاری . دەروونناسی کەسایەتی ئاوێتە دەکەن بە هەڵبژاردنی جۆری پەیوەندییەکان ، کە هاودەم و هاورێیەتی کاریگەری دەبێت لە سەرجۆری کەسایەتی ، بەهەمان چەشن جۆری کەسایەتی کاریگەر دەبێت لە سەر هەلبژاردنی جۆری پەیوەندییەکان .بۆ نمونە، کەسایەتیەکی خەندە ئامێز هاورێیەتی مرۆڤێکی سادە و خۆش روو هەڵدەبژێریت و کەسایەتیەکی جدی هاورێیەتی مرۆڤێکی خۆش کارهەلدەبژێریت ، بەم چەشنە رەفتارەکانیش وێنەی جۆری کەسایەتی دەبن ،بیرکردنەوەکانیش وێنەی ئامانج و ئایدۆلۆژیکی مرۆڤەکان دەبن

ڕەنگە بە دڵت بن