بێکاری قەیرانێک لە کۆمەڵگادا

علی جمال

“بێکاری (بە ئینگلیزی: Unemployment، بە عەرەبی: بطالة) وەکوو دیاردەیەک لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی لە کۆنەوە تاکو ئێستا هەبووە، وە هیچ کۆمەڵگایەکی مرۆیی کەم تا زۆر بێ ئەم دیاردەیە نەبووە، لە سیستەمی ئابووری سەردەم وا دەردەکەوێت کە خولی ئابووری چالاک بەبێ دیاردەی بێکاری ڕوونادات، ئەم حاڵەتەش بەسەر ئابووری ناوخۆ و نەتەوەییەوە ڕەنگ دەداتەوە، لە بوارەکانی گەشەکردن و بوژانەوە و پەرەپێدان، کە دەبێتە هۆی دابینکردنی هەلی کاری جۆراوجۆر و دواتریش کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاران لە ناو کۆمەڵگادا، بەم جۆرە خولی ئابووری ڕۆڵی سەرەکی لە پێکهاتەی ئابووری کۆمەڵگا شارستانییەکان و چالاکی لە بازاڕی کاردا دەبینێت، چونکە بێکاری بە شێوەیەکی گشتی لە زۆربەی کاتدا بەو بارگۆڕانە ئابووریانەی دەوڵەت دەبەسترێتەوە، کاتێک بێکاری دەردەکەوێت کە ڕێژەکەی لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی داکشانەوەی ئابووری، هاوکات لەگەڵ ڕوودانی قەیرانی ئابووری کاتی کە بە هۆکاری ناوخۆیی ڕوودەدات لە ئاکامی کار و کردەوەی کار یاخود خراپی پەیوەندی نێوان پڕۆگرامەکانی خوێندن و بازاڕی کار یاخود بەهۆی هۆکار و فشاری دەرەکی پەیوەستە بە سیستەمی ئابووری نێودەوڵەتی.

بێکاری بە یەکێک لە دیارترین گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی تاک و حکومەت دادەنرێ کە کێشە و گرفتی جۆراوجۆری لێ دەکەوێتە، ئەمەش لە ئاکامی ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە لەسەر سیستەمی ئابووری و سیستەمی کۆمەڵایەتی دروستی دەکات، بۆیە زۆربەی ولاتان لە جیهانی هاوچەرخ بە بەردەوامی هەوڵی لێکۆڵینەوە لەسەر بێکاری و هۆکار و دەرەنجامەکان لەسەر کۆمەڵگاکانیان بەدیار دەخەن و لەگەڵ سەرجەم دانیشتوان بەراورد دەکەن، ژمارەی بێکاران و کێشەی بێکاری کە لە نەبوونی هەلی کاری گونجاو دەکەوێتەوە چآرەسەر بکەن.

بێکاری لە گرنگترین ئەو کێشانەیە کە (سیاسەتمەدار و بڕیاربەدەستان)ـی سەرقاڵ کردووە و هەوڵی دانانی پلان و پڕۆگرامی داڕێژراون بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاران و کەمکردنەوەیان لە ناو کۆمەڵگەدا، ئەم گرنگیدانە زۆرەش لەو ڕووانگەیەوە دێت کە دیاردەی بێکاری خۆی لە خۆیدا گرنگە و شوێنەواری گەورەی لێدەکەوێتەوە، بە تایبەتی لەسەر ژێرخانی کۆمەڵایەتی”

لە کۆمەڵگای ئێمەدا بێکاری یەکێکە لەهەرە دیاردە بڵاوەکان کە بەجۆریک ئەوەی توانای کارکردنی هەیە لە ڕووی جەستە ییە ئامادەیە و ئارەزوی کاری هەیە بیکات بەڵام کاری دەست ناکەویت تاکو بیکات ئەمەش بۆتە هۆیی بەرز بوونەوەی رێژەی بێکاری لە کۆمەڵگا دا

بەهۆی نەبونی هەلی کار لە ناو تاکەکانی کۆمەڵگا جەندین لێکەوتەی جۆراو جۆری لێکەوتۆتەوە لەوانە

و دەبێتە هۆی ئەوەی کە یاسا سەروەری خۆی لە دەست بدات، خەڵک گوێ بە یاساکان نەدەن هەموو کارێکی نایاسایی ئەنجام بدەن
هەروەها ڕێژەی تاوان و کوشتن و خۆکوشتن ڕوو لە زیاد بوون دەکات. ڕێژەی هەژاری ڕوو لە هەڵکشان دەکات، جۆرێک لە چینیاییەتی دروست دەبێت لەنێوان خەڵکدا، وە زۆر کات ئەوانەی کەوا زۆر نەداروو هەژارن واتا بێسەرمایەن بۆ ژیانکردنیان زۆر ڕێگایی نادروست دەگرنەبەر بۆ پەیداکردنی پارە، بۆ نمونە دزیکردن کە یەکێکە لە باوترین و دووبارەترین ڕێگایی ناڕاست بۆ پەیداکردنی پارە.

بەم شێوەیە نا سەقامگیریێکی زۆر لەنێو کۆمەڵگا و دەروونی تاکەکان دروست دەبێت و هەروەها
ڕێژەی کۆچکردن بەرز دەبێتەوە، زۆربەی هەرە زۆری ئەو کارخوازانەی کاریان دەست ناکەوێت بە نائومێدی ناچار دەبن وڵاتی خۆیان جێبهێڵن و بڕۆن بۆ وڵاتێک کە بتوانن ژیان و گوزەرانی خۆیانیان بەڕێوە ببەن.

ئەگەر بێین باسی هۆکارەکانی بێکاریش بکەین بێگومان هۆکارگەلێک هەن کە بونەتە هۆی بەرزبونەوەی ئەم ڕێژە زۆرەی دیاریدەی بێکاری.
گرینگترین هۆکارەکانیش بریتین لە بەرزبونەوەی ڕێژەی دانیشتوان و کێشەی ئابووری وڵات و کێشەی سیاسی، هەروەها هاتنی کرێکاری بیانی کە دەستی کار بۆ کاخواز و کرێکای ناوخۆ کەمدەکات.

وە هەروەها کەمی پڕۆژە لەلایەن کەرتی تایبەت، خۆبەستنەوەی کارخوازان بە دامەزراندن لە بەڕێوبەرایەتیەکان(دامەزراوەی حکومی).

گرینگی نەدان و کەمتەرخەمی حکومەت لە برەودان بە توانا و پڕۆژەی گەنجان و کارکردن لەسەر بیرۆکەکانیان، وە فرەکاری(کەسێک لە یێک کاتتدا چەند کارێک بکات)، کەوا ئەمەش دەرفەتی کار بۆ کارخوازانی تر کەمدەکاتەوە، وە هەروەها نەبوونی لینک لەنێوان خاوەن پڕۆژە و کارخواز و بێکارەکان.

یەکێک لەهەرە سەیروسەمەرەکانی ڕاگەیاندنی هەلی کار لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەوەیە کە بۆ ڕەگەزی مێ ئاسانکاریەکی زۆر دەکری و ڕەگەزی نێر وەلا دەنرێت کە ئەمە یەكێکە لە گرفتەکانی بێکاری لە نێوان گەنجان بۆ نمونە کاتێک هەلی کارێک بڵاو دەکرێتەوە مەرجەکان بۆ ڕەگەزی مێ ئەگەر کارەکە نەزانێت ئەوا ئێمە فێری دەکەین بۆ ڕەگەزی نێریش مەرجەکان هێندە قورس دەکەن ئەگەر ئەنیشتاینیش بانگ بکەی ئەو مەرجانەی بۆ جێبەجێ ناکرێت ٠
هەنگاو چارەسەرییەکانی نەهێشتنی بێکاری لە هەموو جیهاندا گرینگترین پرس و بابەتن، ئەو پرسە زۆرترین ڕاوێژی لەسەر دەکرێت، وە ساڵانە چەندەها توێژینەوەی جیهانی لەسەر دەکرێت.

گرینگترین هەنگاوەکان بۆ نەهێشتنی بێکاری بریتین لە ڕێکخستنی کارەکان وە جیاکردنەوە یاخود پۆڵێنکردنیان بەپێی ئاست و جۆر و پێویستی.

وە نەهێشتنی فرەکاری، کە ئەم فرەکارییە ڕێگرە لە کەمکردنەوەی بێکاری، بە نەهێشتنی فرەکاری دەرفەتی زیاتر و هەلی زیاتر بۆ کارخوازان و بێکاران دێنە بەرهەم.

وە خاڵێکی تر کە گرینگە حوکمەت کاری لەسەر بکات کردنەوەی خولی فێرکاری و برەودان بە توانا و بەهێزکردنی بیرۆکەکان.

وە خۆنەبەستنەوەی بێکارەکان بۆ دامەزراندن لە دامەزراوەی حکومی، خۆیان هەوڵی بەدەستخستی کار بدەن یاخود خۆیان ببن بە خاوەن کارو پڕۆژە وە هەلی کار بۆ چەندان بێکاری تر بڕەخسێنن.

وە زیادکردنی پڕۆژەی کەرتی تایبەت شان بە شانی کەرتی گشتی کە هاندەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی بێکاری.

دیاریکردنی ڕێژەی کرێکارە بیانیەکان لە کۆمپانیا و پڕۆژە ناوخۆییەکان، کە وا بەشێوەیێکی گشتی ڕێژەکەیان زیاتر نەبێت لە٪٢٥ی کۆی کرێکارەکان.

دانانی لینکێک لەنێوان خاوەن پڕۆژە و بێکارەکان، چ لەڕێگەیی دانانی پڕۆگرامی ئەلیکتڕۆنی بێت یاخود سەنتەرێک تایبەت بە کارو کارخواز، کە بێکار بتوانێت خۆی تۆمار بکات و خاوەن کارەکانیش هەلی کارەکانیان تێدا ڕابگەیێنن.
وە سەپۆڕتکردن و هاوکاری کردنی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژەکان بەتایبەتی دەرچوەکان، لەلایەن حکومەت یان کەرتی تایبەت، یاخود سەرمایەدارەکان، بۆ برەودان بە پڕۆژە و بیرۆکەکانیان چ لەڕووی ماددی بێت یاخود مەعنەوی.

ڕەنگە بە دڵت بن