علی جمال
لە مێژووی عێراقدا هەردەم دوو بەرەکی و نەگونجان و هەموو خۆ بەگەورە زان لە کایەی سیاسی هەروەها یەکترقبوڵ نەکردن لە بێوان دوو هێز لە ناوچەکە ئەوانیش سونەکان و شیعەکان کە مل ملانێی ئەم دوو هێزە هەمیشە باروودۆخی عێراق بەرەو هەڵدێردەبەن ٠
عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس هەرگیز ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە هەمیشە ئاژاوە و شەڕی بەردەوام خەڵکەکەی هیلاک کردوە هەمو ماڵێکی عێراقی بەئاواتی ئاشتیەکن تاکو لە و شەرە دەروونییەی کەئاخۆ کەی بەرۆکیان بەردەدات و ئاهێکی دوور لە جەنگ و ئاژاوە هەنگاو بنێن ٠
ئەوەی لە عێراق روودەدات لەکاتی ئێستادا کایەیەکی سیاسیە لەنێوان سیاسیەکان کە ئەویش بەئامانجی یەکتر قبوڵ نەکردن هەنگاو دەنێن پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە ئاخۆ ئەم گرژیانە بەئامانجی جارەسەرکردنی بارودۆخەکەیە یاخود نیشان دانی هێزە بەوەی کە بڵێت کە هەموو کارەکان بەئاماژەی کەسێک وێرانی دەکەم یاخو د چارەی کێشەکان دەکەم٠
گرژیەکان تەنها بە جەرگ سوتانی دایکان کۆتایی دێت و جەندین گەنجی خێر نەدیوو لەم مل ملانێیانەدا شەهید دەبن بەبێ ئەوەی ئاوێک بکرێت بەم ئاگرەی کە لەعێراق ڕوودەدەن هەنگاوێک بنرێت بۆ چارەسەر کردنی دۆخە کە تاکو هەموو خەڵکی عێراق بەئاشتی و دوو ر لە شەڕوو ئاژاوە برەو بە ژیان بدەن لەم دۆزەخەدا کە میلەت بە هۆی گەندەڵی و نەبوونی خزمەت گوزاری چەندین ساڵە دەناڵێنێت٠
قوڵبوونه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عێراق و نه‌گه‌یشتی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، عێراقی به‌ره‌و تونێلێكی تاریك بردووه.
به‌شێكیش پێیان وایه، موقته‌دا سه‌در كه به‌شێكه له ململانێ سیاسییه‌كان هه‌وڵی بوون به مه‌رجه‌ع ده‌دات
بەڵام هەرگیز مەرجەعیەت بە م هەنگاوانە نایەتەدی بەڵکو کاری جدی دەوێت ” لەرووی زانستیەوە سەدر بۆ مەرجەع لەبار نییە، لەرووی دەربڕنیشەوە عەرەبیەكەی باش نییە”
شارەزایەكی كاروباری عێراق:” لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە شڵەژانی پێوە دیاربوو”
میلیشیا و هێزی چه‌كداری لایه‌نه‌كان و مه‌زهه‌ب و كه‌س و كۆمپانیاكان له هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بن، هه‌میشه وه‌ك بۆمبی چێنراو وان و له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه.
یه‌كێك له گرێكوێره‌كانی عێراق فرهسهنگهری و هه‌مه‌چه‌شنیی هێزه چه‌كداره‌كانییه‌تی، ئێستا له‌م وڵاته، چه‌كداران ته‌نیا چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌كی بانكییان له گیرفاندایه و قسه‌ی سیاسییه‌كانیشیان له‌سه‌ر زاره و، قسه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتایی له ململانێكاندا ده‌كه‌ن.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه، میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق هێزی ئابورین، سێبه‌ر و پایه و جێبه‌جێكاری رژێمی سیاسیی وڵاته‌كه‌ن.
ئه‌وان ڕۆچونه‌ته نێو دامه‌زاروه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و فهرمانڕهواییكردنی ده‌وڵه‌ت، چه‌رخی وڵات و حكومڕانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ماندا ده‌سوڕێت، هه‌ربۆیه به‌خوێن پارێزگاریی له سوڕانی چه‌رخه‌كه ده‌كه‌ن
ههموئهولایهنانهی هێزی چه‌كداریان هه‌یه به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه له بارودۆخه‌كه بروانن و ڕێگری بكه‌ن له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رجۆره پێكدادانێكی نێوخۆیی.
گه‌لانی عێراق ساڵانێكی زۆره قوربانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانه و چیتر ته‌حه‌مولی شه‌ڕ و ماڵوێرانی زیاتر ناكه‌ن.
هه‌مولایه‌نه‌كان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدابن و هه‌نگاوی په‌له و جدی بنێن له‌پێناو كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان و ده‌ست بكه‌ن به‌گفتوگۆی نیشتمانی كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لان و خاكی عێراق تیایدا له‌به‌رچاو بگیرێت.