سێگۆشەی بەرمۆدا جیهانە سەیرەکە


عەلی جمال
بەشی یەکەم
سێگۆشە‌ی بەرمۆدا نھێنیە‌کە‌‌‌ لە‌ نھێنیە‌ نادیارە‌کانی سروشت کە‌ سە‌دە‌ھا ساڵە‌ خە‌ڵک سە‌ری سوڕماوە‌ لێی، وە‌تا ئێستاش یە‌کێکە‌ لە‌ سە‌رسوڕھێنە‌رە‌کانی سروشت کە‌لە‌ گۆڤار رۆژنامە‌ و تە‌لە‌فزیون باسی دە‌کرێت.
سێگۆشە‌ی بەرمۆدا بە‌شێکە‌ لە‌ زە‌ریای ئە‌تڵە‌سی کە‌ بە‌ھە‌زارە‌ھا کە‌شتی و فڕۆکە‌ی لێ بزر بووە،‌ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ شتێک بە‌جێ بێڵن لە‌دوای خۆیان، ھە‌تا ئێستاش کە‌س نە‌یتوانیوە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ھۆی بزربونی ئە‌و شتانە‌ بزانێت لە‌و سێگۆشە‌یە‌دا.
زۆر شوێنی نهێنی لە جیهاندا ئاشکرا کراوە بۆ نمونە بەشێك لە نهێنییەکانی ناوچەی ۵۱ی سەر بە دەزگای CIA ئەمریکا.نهێنییەکانی نێوو دەزگا سیخوڕییەکان.بەشێك لە هەڕمەکانی میسڕ.بەشێك لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان.مرۆڤی فەزای کە پێی دەوترێت ئالێنس.زۆرشتی دیکە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا. بەڵام تائێستا مرۆڤ نەیتوانیوە هیچ لە بارەی سێگۆشەی بەرمۆداوە ئاشکرا بکات بەرێژەیەکی کەم نەبێت نهێنی لەسەری بڵاوکراوەتەوە ، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕوسیا و سین و وڵاتە دژەکانی ئەمریكا کە پێیان وایە کە سێ گۆشەی بەرمۆدا قوڵای نهێنییەکانی ئەمریکاو جیهانی دەرەوەیە چونکە توێژەری ئەمریکی (مییر ڤیرلاچ) ئاشکرای کردووە کە دوو هەرەمی گەورە لەناو سێگۆشەی بەرمۆدا هەیە کە سێ هێندەی هەرەمە گەورەکانی میسڕە.

رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی لە نوسینێکیدا دەڵێت، بۆ ماوی سێ مانگ لە شوێنێکی بەرزدا بەنهێنی خۆم و کامێراکەم چاودێری چروپڕی سەر سێگۆشەی بەرمۆدام دەکرد کە ئەوەندەی چاوم بیبینێت و زومی کامێراکەم بڕی بکات،
دواجار توانیم بەچاوەکانی خۆم تەنێکی فڕیویی دەفری ببینم لە بەرەبەیاندا لە ناو سێگۆشەی بەرمۆدا هاتە دەرەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر ئەوەکە وەستاو پاشان وەك تیشك دیار نەما. ڕۆژنامەنوسەکە ئەڵێت تەنها شت دڵخۆشی کردبم ئەوە بوو کە وتم دواجار زومی کامێراکەم توانی گرتەی ڤیدێۆیی ئەو دەفرە فڕیوە بگرێت، بەڵام تووشی شۆك بووم چونکە کە سەیری گرتە ڤیدێۆکەم کردەوە هەموو قسەکانی خۆمی تەجیل کردبوو کە بە هێواشی قسەم دەکرد دەمووت ئەوە دەفری فڕیوی فەزای و هەڵم دەدا بەشان و باڵیدا لە پشتی کامێراکەمەوە کەچی ئەوەی جێی سەرسوڕمانە گرتە ڤیدیۆکە دەفرەکەی تێدا دەرنەدەکەوت و چەند جارێکی دیکە سەیرمکردەوە بەهامان شێوە قسەکانم تەجیل کرابوو بەشێکی زۆری سێگۆشەکەی جوان تەسویر کردبوو، کەچی دەفرە فڕیوە فەزاییەکەی تێدا دەرنەدەکەوت. رۆژنامەنوسەکە دەڵێت توشی قەلەقی بووم وتم ئاخۆ تۆبڵێیت توشی گرفتی نەخۆشی نەبووبم !!! چونکە بەچاوی خۆم دەفرە فریوە فەزاییەکەم بینی هاتە دەرەوە، بەڵام لە گرتەی نێوو کامێراکەدا هیچ دەفرێك بوونی نەبوو.
دەیان حالەتی دیکەی لەم شیوەیە بوونی هەبووە کە تائێستا هەموو ئەو کەسانە لە شۆکدا دەژین هەمیشە بیری لێ دەکەنەوە.
کاتێک کە‌ باسی ( سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ) دە‌کرێت وە‌ک ئە‌وە‌ وایە‌ کە‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکە‌یت، بە‌ڵام جیاوازییە‌کە‌ی ئە‌وە‌یە‌ کە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا ڕاستییە‌کی حاشا هەڵنەگرەو شتێکی واقعیە،‌ ‌چە‌ندە‌ھا جار گوێمان لێ بووە‌ لە‌ زۆر جێگا کە‌ باسی سێگۆشەی بەرمۆدا دە‌کرێت کە‌ بە‌گە‌ورە‌ترین تە‌حە‌دی ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ دادە‌نرێت کە‌ بە‌رو ڕوی مرۆڤ دە‌بێتە‌ووە‌ .

شوێنی جوگرافی سێگۆشە‌یی بەرمودا دە‌کە‌وێتە‌ رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی لە‌ باشوری ویلایە‌تی فلۆریدا لە‌ ولایە‌تە‌ یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا، خۆی لە‌خۆیە‌وە‌ ئە‌و شوێنە‌ شێوە‌یە‌کی سێگۆشە‌یی ئە‌ھێنێت، سێگۆشە‌ی بەرمۆدا لە‌ ساڵی ١٩٥٤ دۆزرایە‌وە‌ کاتێک کە‌چە‌ند فرۆکە‌یە‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فڕین بە‌سە‌ریدا، وە‌ دیار نە‌مان لە‌و کاتە‌وە‌ بە‌و ناوە‌وە‌ ناسراوە‌ ، وە‌ھە‌ندێکیان پێی دە‌ڵێن ( جزر الشیطان ) سێگۆشە‌ی شە‌یتان .
لە‌شوێنێکی دیاری کراوە‌ لە‌ باکوری رۆژئاوای زە‌ریای ئە‌تلسی کە‌ پێی دە‌ڵێن ( بحر سارجاسو ) کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی زۆر گە‌ورە‌ لە‌سە‌ر ئاوە‌کە‌ی ھە‌موی بە‌ قە‌وزە‌ گرتووە‌ کە‌ پێی دە‌گوترێت سارجاسام کە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی گە‌ورە‌ گە‌ورە‌ کە‌ سە‌ر ئاوە‌کە‌ی گرتوە‌ کە‌ڕێی لە‌ ھاتوچۆی کە‌شتی و پاپۆرە‌کان گرتووە.
وە‌ دە‌ریای ( سارجاسو ) بێ دە‌نگیە‌کی زۆری لێ دە‌بینرێت کە‌ دە‌ریایە‌کی مردووە‌ ھیچ جوڵە‌ی نیە‌ کە‌ کە‌شتی وانە‌کان چە‌ندە‌ھا ناویان لێ ناوە‌ وە‌ک ( دە‌ریای ترسناک ) یان ( قە‌برستانی ئە‌تلنتی ) ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئە‌و شتانە‌ی کە‌
بینیویانە‌ لە‌کاتی گە‌شتکردن لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ ….وە‌ دە‌رکە‌وتووە‌ چە‌ندە‌ھا کە‌شتی لە‌ناو ئە‌و دە‌ریایە‌ بزر بووە، کە تا ئێستا بە‌ھە‌زارە‌ھا ھە‌یکە‌ل و لاشە‌ی مرۆڤی تێدایە دە‌رنە‌ھێنراون .
تائێستا لە سێگۆشەی بەرمۆدا زیاتر لە‌ ٥٠ کە‌شتی وون بون و دیار نە‌مان.ھە‌ندێک لە‌ کە‌شتی وانانە‌کان توانیویانە بنکە‌ی کە‌شتیوانان ئاگادار بکە‌نە‌وە‌ بە‌ماوە‌یە‌کی زۆر کە‌م لە ‌ون بونیان، بە‌ڵام ئە‌و نامەو ئاگادارکردنەوانە‌ زۆر ناڕون بووە، کە‌س تێ نە‌گە‌یشتووە لێیان.
وە‌ ئە‌و کە‌شتیانە‌ زۆربە‌ی دە‌گە‌رێتە‌وە‌ بۆ ولایەتە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مریکا، یە‌کە‌میان کە‌شتی ( انسرجنت ) کە‌ ٣٤٠ کە‌سی لە‌سە‌ر بووە، کە سێگۆسەی بەرمۆدا لەخۆیدا گومی کردن.
دووھە‌م غەواصە‌ی ( اسکوریبون ) کە‌ ٩٩ کە‌شتیوانی تێدا بوو لە‌ساڵی ١٩٦٨.
کە‌شتی ئینگلیزی ( اتلنتا ) ژمارە‌ی سەرنشینەکانی ٢٩٠ کە‌س بوون.
لە‌ساڵی ١٩١٨ زاینی کە‌شتی ئە‌مریکی ( سایلکوب ) ژمارە‌ی ئە‌وانە‌ی کە‌ لە‌سە‌ر کە‌شتییە‌کە‌ بوون ٣٠٩ کە‌س بوون .

پێشتریش باسمان كرد كە زانایان ئەوەیان دەرخستووە كە (مار)ێكی زۆر لە ئەوروپاو ئەمریكا لەرێی دەریاوە ئەچن بۆ سێگۆشەی بەرمۆدا.

ئێستە تەواوی بۆچوونەکان و تەواوی لێکدانەوەکان گەیشتن بە قۆناغێکی دیکە ھەمووان تووشی شۆک بوون کاتێک کەشتییەکی ٩٠ ساڵ پێش ئێستە کە لە سێگۆشەی بەرمۆدا ون بوو بوو لە کەناراوەکانی وڵاتی کۆبا دەرکەوتەوە.
لە ساڵی ١٩٢٥ کەشتی “ئێس ئێس کۆد تو باک سی” لە سێگۆشەی بەرمۆدا بەیەکجاری ون بوو و ھەرچەند سۆراغی زۆری کرا، بەڵام ھیچ شوێنەوارێکی دەرنەکەوت.
لەکۆتایدا هەندێك زانیاریتان بۆ دەدەمێ لەسەر 9 شوێن وەکو سێگۆشەی بەرمۆدا مەترسیدارە……………………………………………– چیای سوپەر ستیشن.. ئەم چیایە پرە لە ئاڵتون..لە ساڵی ١٨٠٠ دۆزرایەوە تا ئێستا هەر کەسێک چووە نەگەڕاوەتەوە..– باشوری ئەتلانتیک…ئەم شوێنە وەکو سێگۆشەی بەرمودا وایە.. هەر کەسێک ئەچێتە ئەوێ ناگەڕێتەوە..هاتوچۆ بۆ ئەم شوێنە ‌قەدەغەکراوە…

ڕەنگە بە دڵت بن