سێگۆشەی بەرمۆدا جیهانە سەیرەکە


عەلی جمال
بەشی دووەم
دیاردە‌ی وونبوونی فڕۆکە‌ ئە‌م دیاردە‌یە‌ گە‌یشتە‌ زەریای ئەتلەنتی کاتێک کە‌ بە‌ئاسمانی سێگۆشەکەدا دەفرین لە ساڵی ١٩٤٥ زاینی لە‌ قاعیدە‌ی لودیردیل لە‌ ولایە‌تە یە‌کگرتوە‌کانی ئە‌مریکا پێنج فڕۆکە‌ بۆ مە‌شقکردن چوون بە‌ ئاسمانی سێگۆشەی بەرمۆدا، ژمارە‌یان (5) فڕۆکە‌وان بوون لە‌گە‌ڵ (8) یاریدە‌دە‌ری فڕۆکە‌وانە‌کان، کە‌ تا ئاستێک شارە‌زاییان ھە‌بوو لە‌ بارە‌ی فرۆکە‌وانیە‌وە‌.‌سە‌رۆکە‌کە‌یان ناوی ( تشارلزتیلور ) بوو، کاتێک کە‌ لە‌ بنکە‌وە‌ چاوە‌رێی بروسکە‌یان دە‌کردن بۆ گە‌ڕانە‌وە‌ و نیشتنەوەیان، بەڵام ئەوەی جیگای سەرسورمانە بروسکە‌یە‌کیان نارد بۆ بنکە کە لە‌ سە‌رۆکە‌کە‌یانەوە نیردرابوو ( ملازم تشارلز تبلور ) کە‌ ئە‌ڵێت: ( ئێمە‌ لە‌حالە‌تێکی زۆر خراپین، ئێمە‌ لە‌ ژێر خە‌ت دە‌رچووین و ناتوانین زە‌وی ببینین و ناتوانین دە‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکە‌ین، وابزانم ئێمە‌ وونبووین لە‌ ئاسمان ، ھە‌موو شتێک لامان لێڵە‌ و ھیچ نابینین و نازانین بۆ کوێ دە‌چین ) … دوای ئە‌وە‌ ھیچیان لێ نە‌بیستراوە‌ تا هەنوکە.
‌لە‌و فڕۆکانە‌ی کە‌ون بوون‌ لە‌ساڵی ١٩٤٥ زاینی دوو فرۆکە‌ی ئە‌مریکی وون بووە‌.
لە‌ ساڵی ١٩٤٨ زاینی فرۆکە‌ی بەریتانی ( ستارتیجر ) وون بوو کە‌ ٣١ کە‌س لە‌سە‌ر بوو.
لە‌ساڵی ١٩٥٦ زاینی فرۆکە‌ی دە‌ریایی ئە‌مریکی وون بوو کە‌ ١٠ کە‌س بوون .
زۆربە‌ی ئە‌و رووداوانە‌ کە‌ رویان داوە‌ لە‌ سێگۆشە‌ی بەرمۆدا، لە‌ ٣ مانگی دیاریکراو رویان داوە‌ لە‌مانگی (١/١۲/۱١) ئە‌ویش کاتی پشوی (مە‌سیحیە‌کان)ە‌ لە‌ کاتی (کریسمس) بۆیە‌ ناویان ناوە‌ ( وە‌رزی وون بوون ).
وە‌ھە‌ندێکیان وا لێک ئە‌دە‌نە‌وە‌ کە‌ راکێشانێکی موگناتیسی ھە‌یە‌ لە‌ناو دە‌ریایە‌کە‌ ئە‌وە‌ی بە‌سە‌ری دا، بروات بۆ ناخی زە‌ویە‌کە‌ رای دە‌کێشێت کە شوێنێکە وەك ناوچەی ۵۱ی ئەمریكا هەموو شتێك کۆنترۆڵکراوە تێیدا ..
یاخود لە ماوەی سەدەی رابردوودا، بە دەیان لێکۆڵینەوە لە رێگەی پرۆژەی نێودەوڵەتی فراوان هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوەی ئەو نهێنییە، بەڵام بێ ئەنجام بوون. ئایس ئاندەرسون، توێژەری کەشوهەوا لە توێژینەوەیەکدا دەڵێت:”پێنج سێگۆشەیی لە بەیەکگەیشتنی ئۆقیانووسەکان هەن، لە هەموویان ترسناکتر سێگۆشەی بەرمۆدایە، کە ئاستی ئاوەکە بۆ 25 مەتر بە ستوونی قوڵە و ئاوەکانی لە دەوری وەکو قەڵخانێکی لیتین”.
مییر ڤیرلاچ، پرۆفیسۆرێکی ئەمریکییە باس لەوە دەکات کە دوو هەرەمی زۆر گەورە لە شووشەی کریستالی لە ئاوی بەرمۆدا هەیە، ئەو هەرەمانەش سەرچاوەیەکی بە پیتی وزەن، چونکە لە نێویدا تایبەتمەندی عەمبارکردنی تەنی کارەبایی هەیە.

ڕووباری ئەنجیکونی…ئەم ڕووبارە لە ساڵی ١٩٣٠ گوندێکی داپۆشی..
دەریای شەیتانەکان…یان دەریای ئەژدیها..دیاری کراوە لە یابان..چەن شەیتانێک نیشتەجێی ئەم دەریایەن هەر بەلەمو پاپۆڕێک یاخود فرۆکەیەکبەسەریدا بڕوا گەڕانەوەی نیە!لە ١٩٥٠ تیمێکی فڕۆکەی یابانی بۆ تەحقیق کردن چوونە ئەوێ بەڵام ئەوەی بینیان سێگۆشەیەک بوو لە کارەبادرووستکرابوو کەلەلایەن خۆیانەوە بە ئامێری قسەکردن بیسترابوو..لەو کاتەیا فڕۆکەکان تێکشکان..
زۆنگاوی بایگلەو..لەم زۆنگاوەدا إرۆکەیەکی فەزایی ئەبینرێت…کە لە شاری “ئەتا”یە… لە ساڵی ١٩٩٤ دووکەس دۆزیویانەتەوە و هەر ئاژەڵێکچووە بە لای ئەو زۆنگاوەدا زۆنگاوەکە ڕای کێشاون…
سێگۆشەی میشیگان….لە ناوەڕاستی ڕووباری میشیگانە…سێگۆشەی شەیتانەکان ئەمەش! شەیتان هێمای سەرەکی سێگۆشەیە..هەربۆیە ماسۆنی هێماکەی سێگۆشەییە…لە بەناوبانگترین ڕووداوەکانی ئەم سێگۆشەیە ئەوەیە کەکاپتن دۆنەر لە ساڵی ١٩٣٧ وە کاپتن دۆنەر جۆرج و مکفرالند…لەسەر ڕێگە بوون واشنگتن..ئەوان ئەبوایە بەسەر سێگۆشەکەیدا بڕۆشتنایە..لێرەدا فڕۆکەکانیان تێک ئەشکێنو ئەکەونە خوارەوە بی هیچ هۆیەک..
گوندی سان لویسی… لەم گوندە فرۆکەی فەزایی ئەبنرێت..ئافرەتێک بە ناوی جودی میسۆلاین… لەسەر ماڵەکەی شتێکی درووستکرد کە وەک تەلیسکۆپ وابوو..٥٠ فڕۆکەی بینی!..
سیگۆشەی بینگتۆن..سێرکە سێگۆشەیەکی لە ڕۆژهەڵاتی ڤێرمۆنت دۆزریاوە..لە سالێ ١٩٥٠ گروپێکی ڕاوکردن چوونە ئەو ناوچەیە بۆ ڕاوکردن..کاتێک ویستان بە ناو ئەوئاوەدا بپەڕنەوە کەسیان نەگەڕانەوە
سێگۆشەی بریج واتەر..ئاگاداربە… دووربکەوەرەوە لە سێگۆشە..لە ناوەڕواستی ماساسوچێست دیاری کراوە..لە باشوری شاری بۆستن لە ئەمریکا..لەم ناوچەیە شتی سەیر بینراوە!!
لە ساڵی ١٩٧٠ کۆمەڵێک ڕاپۆرت کۆ کرایەوە لەسەر ئەو ناوچەیە کە شتی سەیر و دڕندە بینراوە…لە ساڵی ١٩٧٦ ڕاپۆرتێک نێردرایە حاکمی ئەو شارە کە شتێکی زەبەلاحبە شێوەی تارمایی و چاوێکی شین بینیوه‌وه‌.

مییر ڤیرلاچ بە رۆژنامه‌نووسانی راگەیاندووە، کە‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا سێ‌ هێنده‌ی‌ هه‌ره‌می‌ خۆفۆن له‌ میسر.
گرێمانەکەی مییر ڤیرلاچ ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی كه‌ له‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا كیشوه‌ری‌ ئه‌تله‌نتیس کەوتۆتە ‌ژێر ئاوه‌وه‌ و لە ماوەکانی پێشوو ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ به‌شێك بوونە له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌و كیشوه‌ره‌دا.
ئەگەر لە نەخشەكان دا، بۆ ئەم شوێنە بگەڕێت، بێ چارە هیچ وێنەیەكی ئەو شوێنەت دەستناكەوێت‌و جگەلە سێگۆشەیەكی تۆخی رەنگ ئاوی نەبێت، بەرمۆدا دەكەوێتە (بەشی خۆرئاوای ئۆقیانوسی ئەتلەس) بە تەنیشت كەناری ولایەتی فلۆریدا لە ولایەتی نەتەوەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەر ئەوەی ناونراوە (سێگۆشەی بەرمۆدا) لە سێگۆشەیەك پێكدێـت كە هەر لایەكی نزیكەی هەزارو 500 كیلۆمەتر دەبێت‌و سەرجەم ئەو شوێنە نزیكە 1،140،000 كم‌و لە 300 دورگە پێك دێت، بەڵام تەنها 30 لەو دورگانە خەڵكی تێدا دەژیت‌و ئەو 30 دورگەیە شوێنێكی گونجاوی خۆشە بۆ گەشتیاران‌و ئەو كۆمەڵە دورگەیە بە ناوی (بەرمۆدا) ناسراوە.
زانایان چی لە بارەی بەرمۆداوە دەڵێنلەپاش چەندین ساڵ چاودێری‌و پشكنینی چواردەوری (سێگۆشەی بەرمۆدا)، زانایان چەندین زانیارییان لەسەر ئەم سێگۆشەیە بڵاوكردووەتەوە.
یەكێك لە زاناكان دەڵیت: سێگۆشەی بەرمۆدا خاڵی ناوەراستی زەوییە، بۆیە هەموو هێزێكی زەوی‌و وزەی راكێشەر لەوێوە دەستپێدەكات.
هەندێكی دیکە لە زانایان دەڵێن: جێگای هەندێك لە بونەوەرەکانی جیهانی دەرەوەیە کە بەئینگلیزی پیان دەوترێت (Aliens) واتا (ئالێنس) كەس زانیاری لەسەر ئەو بونەوەرانە نییە تەنها موخابەراتی (CIA) نەبێت، چونکە لە ناوچەی ۵۱ی ئەمرکا ئالێنسەکان بونیان هەیەو ینراون، ئەویش موخابەراتی (کەی جیبی) ڕوسیا توانی دوای چەندان ساڵ سیخوڕی هەندێك بەڵگەی ڤیدێۆی ناوچەی ۵۱ی بڵاو کردەوە کە ئەندامانی سی ئای ئەی لەگەل ئالێنسەکان لە ناوچەی ۵۱ی ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن.
هەندێكی دیکە لە گرنگترین ئەو زانیاریانەی كە كۆمەڵێك زاناو توێژەر ئاشكرایانكردووە:
لەبەر ئەوەی سێگۆشەی بەرمۆدا شوێنێكی مەترسیدارەو كەس ناتوانێت لێی نزیك بێتەوە، زانای بواری (ئۆقیانوسەكان) بەناوی (د. مییر فیرلاج) توانی لە رێگای (شەپۆلی سۆنار) ـەوە،
هەرەمی زەبەڵاح لە قوڵایی 2000 مەترەوە بدۆزیتەوە کە بەندە لەسەرەوە ئاماژەم داوە بە دۆزینەوەی هەرەمەکان کە ئەمەش یەکێکە لەو بەڵگانەی کە ئەوەیە ئالێنسەکان لە هەرکوێیەك بنکەی خۆیان دروستبکەن بۆ مانەوەیان لە شێوەی هەڕەمی دروستی دەکەن. وەک هەرەمەکانی میسر.دوای چەندین توێژنەوە لەسەر ئەو دوو هەرەمە توانرا بزانرێت ئەو دوو هەرەمە لە (كریستاڵ) دروستكراوەو قەبارەكەی
ئەوەندەی هەرەمی خوفۆی میسر دەبێت.

2- سێگۆشەی بەرمۆدا، باشترین شوێنە بۆ دانانی هێلكەی (مار) هەر بۆیە چەندین جۆری مار هەیە لە ئەوروپاو ئەمریكا كۆچ دەكەن بۆ ئەم سێگۆشەیەو تا بگاتە دەریای (سارجاسو) بۆئەوەی هێلكەكانی لەوێ دابنێت، دواتر مارە گەورەكان (دەتۆپن) و پاشان هێلکەکان دوای ماوەیەك هەڵدێن و مارەکان لەناویانەوە دێنە دەرەوە ئەوەی جێگای شۆك و سەرسوڕمانە کە تۆی خوێنەر توشی دەبیت ئەوەیە ئەم مارە تازە لە هێلکە هاتووانە خۆكارانە دەگەڕێنەوە شوێنی دایكیان‌، بەشەرتێك ئەو هێلکانە لە سێگۆسەی بەرمۆدا دانراون و پاشان ئەو مارەی هێلکەکان دادەنێت دوای کردنی هەموو هێلکەکان خۆی دەمرێت، کەچی مارە تازە بووەکان یەکسەر بەڕێ دەکەون بەرەو زێدەی دایکیان بێ سەرلێشێوان دەچنەوە هەمان شوێن کە داکیان تیایدا ژیاوە !!!!!!!
3- زۆرجار گومانەکانت دەگەنە بن بەست کە سێگۆشەی بەرمۆدا شتێکی سروشتی نییە، بۆ دەبێت ئەو کەشتی و فڕۆکانەی کە بەرمۆدا لە خۆیدا نقومی کردوون تائێستا ئەسەری نییە، کەچی بە پێجەوانەوە چەندین كەشتی دیکە هەن لە مێژووی ونبونیاندا کە داخلی سێگۆشەی بەرمۆدا بووەو هیچ لە سەرنشینەكانی نەماون‌ كەس نەیزانیوە چییان بەسەر هاتووە، بەڵام گرنگترینیان كەشتی (روزالی) كە تایبەت بوو، بە وڵاتی فەڕەنسا كاتێك دەکەوێتە ناو خاڵی سێگۆشەکە کە ئیتر هیچ ئەملاو ئەولای تیانییە دەبێت بەرمۆدا لەخۆیدا نقومی بکات و ئەسەری نەمێنێت ئەمجارە نقومبوون نەبوو کەشتییەکە وەك خۆی بەسەر ئەوەکەوە لە بەرمۆدا مابویەوە هەموو كەلوپەلی سەرنشینەكانی هیچ شتێكی بەسەر نەهاتبوو، تەنها ئەوە نەبێت سەرنشینەکانی ناوی نەبێت کە تا ئەم ساتە بەندە ئەم بابەتە لەسەر بەرمۆدا دەنوسم بۆ تۆی خوێنەری ئازیز ئەسەریان نییەو بەرمۆدا لەگەڵ بێدەنگی خۆی ئەوانیشی بێدەنگ کرد، هەر وەك ئەوە وابووە كە سەرنشینەكانی چەند كاتژمێریك بوبێت کەشتییەکەیان جێ هێشتبێت باش دوزینەوەی کەشتییەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن