ژنە چالاکوانێکی کورد رفێندراوە و چارەنووسی نادیارە

شیلان کوردستانی چالاکوانی شاری سنە و ئەندامی “گرووپی ژنانی ژیڤانۆ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، شیلان کوردستانی، کە یەکێکە لە چالاکوانی ناسراو و ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ، لە یەکێ لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕفاندووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان کوردستانی دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی دایە گەورەی، لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی شیلان کوردستانی دیار نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن