ئەڵمانیا: ترسی پێکدادانی پەنابەرانی عێراقی و سوری هەیە

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، لە ترسی ئاژاوە و شەڕی بە کۆمەڵی نێوان پەنابەرە سورییەکان و عێراقییەکان، ژمارەیەکی زۆری پۆلیس لە شەقامەکانی شاری ئێسنی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای باکوور بڵاوکراونەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، پێدەچێت ناکۆکییەکە لە نێوان سورییە “سوننییەکان” و عێراقییە “شیعەکان” بووبێت، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرژییەکانیان بڵاوبوونەتەوە، بە تایبەتی بەکارهێنانی “تیک تۆک” لە نێو عێراقییەکان لە ئەڵمانیا و ئەوروپا، تێیدا بانگهێشتیان دەکەن بۆ ئەوەی لە ئێسن کۆببنەوە و هێرش بکەنە سەر سورییەکان.

سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا دەڵێن، پۆلیسی ئەڵمانیا ترسی ئەوەی هەبووە کە نزیکەی 500 بۆ 1000 عێراقی بگەنە شارەکە، بەڵام پێدەچێت بەهێزکردنی پۆلیس وای لە سەرکردەیەکی ئایینی عێراقی کردبێت، تا بانگهێشتنامەکەی بۆ ئیسن هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن