ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێ، ڕێککەوتنی ئەوروپا بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەنابەریدا هەواڵێکی خۆشە.
ئۆلاف شۆڵتز وتی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا رۆژی چوارشەممە لەسەر دەقێکی گرینگی چاکسازی لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپادا کرا، وەرچەرخانێکی مێژووییە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی: “چاکسازی بە شێوەیەکی کاریگەر کۆچکردنی نایاسایی لە ئەوروپا کەم دەکاتەوە و باری وڵاتانی وەکو ئەڵمانیا کەم دەکاتەوە”.
ئەو ڕێککەوتنەی کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێی گەیشتوون، هەڵوێستی هاوبەشە لەسەر قەیرانی کۆچ، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپادا بکرێت.
جێی باسە، رێککەوتنەکە بەشێکی سەرەکیی دەبێ لە پلانی هەموارکردنی یاسای پەنابەری ئەوروپی، لەگەڵ ئەو ماوەیەی کە دەکرێت کۆچبەران لە بارودۆخێکی وەک زینداندا بەند بکرێن.