بە کردنی ئەم کارە ئەڵمانیا پەنابەرەکە دیپۆرت دەکاتەوە

بە پێی پڕۆژە یاسایەکی حکوومەتی ئەڵمانیا، هەر پەنابەرێک لە ڕێگەی ئینتەرنێت و سۆشیال مێدیاوە دەستخۆشیی لە کردەوە و بیری تیرۆریستی بکات دیپۆرت دەکرێتەوە.

بە پێی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک، کە لە لایەن نانسی فێزەز وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پێشکەش بە حکوومەت کرا و پەسەند کرا، لەمەولا تاکە کۆمێنتێک لە سۆشیال مێدیا و تۆڕی ئینتەرنێت، کە دەستخۆشی بێت لە تیرۆر و کردەی تیرۆریستانە دەبێتە هۆی دیپۆرت کردنەوەی ئەو پەنابەرەی کۆمێنتەکەی کردووە.

نانسی فێزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، ئێمە بە توندی ڕووبەڕووی ئیسلامییە توندڕەوەکان و بابەتی دژە جوو لە سۆشیال مێدیا دەبینەوە، ئەوەی لێرە وەک کۆچبەر یان پەنابەر دەژیت و دەستخۆشیی لە کردەوەی تیرۆرستانە دەکات دەبێت دیپۆرت بکرێتەوە

ئەو پڕۆژە یاسایە پەنابەرانی عێراقی و سووری و ئەفغانیش دەگرێتەوە، کە لە ئەڵمانیا دەژین و لە ڕێگەی فەیسبووک و ئینستگرام و یوتیووب و تیکتۆک بە ڤیدیۆ، کۆمێنت یان لایکی دەستخۆشی و پشتیوانیی لە کردەوە و بیری تیرۆریستی دەکەن.

ڕۆبێرت هابێک جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت: ئیسلام بەشێکە لە ئەڵمانیا، بەڵام ئیسلامی سیاسیی نا، ئەوەی دەستخۆشی و پشتیوانیی لە بیر و کردەی تیرۆریستی بکات دەبێت لێرە بڕوات.

جێی باسە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، پەنابەرێکی ئەفغانی لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەندین کەس و پۆلیسێکی کوشت، کەسانێک لە سۆشیا لمێدیا پشتیوانی و دەستخۆشیان لەم کردەوەیە کرد و ئەمەش بوو بە هۆی دەرکردنی ئەم یاسایە.

ڕەنگە بە دڵت بن