ئیسکۆ داسنی کوردی ئێزدی جۆرجیایە، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و بۆ جاری سێیەم ببێتەوە پەرلەمانتاری وڵاتەکە.
رۆژی شەممە (26-10-2024)، هەڵبژاردنی پەرلەمانی جۆرجیا بەڕێوە چوو، بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان، کە ناوەندی هەڵبژاردنەکانی جۆرجیا رای گەیاندووە، جارێکی دیکە پارتی فەرمانڕەوا “پارتی هیوا” متمانەی زۆرینەی دەنگدەرانی بەدەستهێنا و زۆربەی کورسییەکانی پەرلەمانی دەستەبەر کردووە.
ئیسکۆ داسنی، سیاسەتمەدارێکی کوردی ئێزدی جۆرجیایە، بۆ جاری یەکەم لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2016 لەسەر لیستی پارتی هیوا، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێ و بۆ یەکەم جار بچێتە پەرلەمان.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 31-10-2020 بۆ جاری دووەم متمانەی دەنگدەرانی بەدەست هێنایەوە.
رۆژی 26 ی ئۆکتۆبەری 2024 بۆ جاری سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.
جێی باسە، ئیسکۆ داسنی لە 30 ئاداری 1958 لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لە دایک بووە.
پەرلەمانتارە کوردەکەی جۆرجیا ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد