لەپای بەشداری بەرچاو لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، مەدالیای رێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆڤ، پەرلەمانتاری دۆمای ڕووسیا بەخشی.
رۆژی 7 ی ئەم مانگەش ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، لە پای بەشداری چالاکانە لە کاری پەرلەمانتاری و یاسایی و خزمەتی چەندین ساڵەی لە بواری خێرخوازیدا، زەلیمخان موتسۆیێڤی پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیای بۆ جاری دووەم خەڵات کرد.
چوار ساڵ لەمەوبەریش لە ڕۆژی 24 ئه‌یلولی 2020، له كۆشكی كرێمل، له پای ئه‌و خزمه‌ته فره‌لایه‌نه‌ی زه‌لیمخان له بواره جیا جیاکاندا پێشكه‌ش بە ڕووسیای كردووه، ڤلادیمێر پوتین مه‌دالیای ڕێزلێنانی پلە یەكی سه‌رۆكایەتیی بە زه‌لیمخان بەخشی. جگە لەم سێ خەڵاتە، حەوت جاری دیکە مەدالیا و سوپاسنامەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیای وەرگرتووە.
رۆژی 13-4-2024 یش، میخایل میشوستینی سەرۆک وەزیرانی رووسیا، لە بەرانبەر ئەو خزمەتانەی پەرلەمانتاری کورد زەلیمخان موتسۆیێڤ، پێشەکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی پێرڤە-ئوڕاڵسکی رووسیا و ناوچە جیا جیاکانی وڵاتەکەی کردووە، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
هەروەها رۆژی 14-10-2024 ڤیچیسلاڤ ڤەڵۆدینی سەرۆکی پەرلەمان، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزدیی ڕووسیایە و لە 13/10/1959، لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لە دایک بووە.
لە هه‌ڵبژاردنی 18/ 9/ 2021 به زۆرینه‌ی ده‌نگ له بازنەی هه‌رێمی پێرڤه- يوڕالسك “ئه‌نجوومه‌نی دۆما”ی ڕووسیای فیدراڵ، بۆ شەشەمین جار بە ئەندامی په‌رله‌مانی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە و رێکۆردێکی دیکەی له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕووسیا تۆمار كرد؛ چونكه تەنیا په‌رله‌مانتارە بۆ شەش جار لە دوای یەک زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. هەنوکە جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ھاوئاھەنگی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ و عێراقی فیدراڵە.