شیوا ڕەحمانی، هونەر بە تاكە رزگاركەری خۆی دەزانێ

  • كچە كورد شیوا ڕەحمانی، ناسراو بە چریكە هەورامی.
  • ‎ڕۆژی نەورۆز ٢١ی ٣ی ١٩٩٠ لە گوندی دزڵی (دەروازەی هەورامان) لەدایك بووە و تا تەمەنی ٣٠ ساڵی هەر لەوێ ژیاوە.
  • خوێندنی سەرەتایی تا ناوەندی لە دزڵیی خوێندووە و پاشان بۆ زانكۆ چووەتە مەریوان و دوو ساڵ لەوێ ژیاوە، بەشی فێركردن و پەروەردەی مامۆستای سەرەتایی تەواو كردووە.
  • لە منداڵییەوە چووەتە نێو دنیای هونەر و لە بواری بێژەری و پێشكەشكاری و نووسین چالاك بووە.
  • بەڕێوەبەری بەرنامە هونەرییەكانی قوتابخانەكەیان بووە و هاندەری كچان بووە بۆ بەشداریی لە پرۆگرامەكانی.
  • حەز و خولیای لە هونەر بووە و سەرەڕای ڕێگرییەكان كۆڵی نەداوە و كچێكی یاخی و چوست و چالاك بووە.
  • ئەگەرچی گۆرانیگوتن بە تاك بۆ ژنان لە ئێران قەدەغەیە، بەڵام چریكە گۆرانیی گوتووە. 
  • ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دوازدە گۆرانیی منداڵانی لە سنە ڕیكۆرد كردووە و لە كۆنسێرتێكدا بۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە عیمارەتی خوسراوای سنە پێشكەشیان كردووە. 
  • لە دوو كاری شانۆیی بەشداریی كردووە، یەكیان شانۆیەكی موزیكاڵ بووە بۆ منداڵان، دووەمیان شانۆیەك بووە و وەك گۆرانیبێژ تیایدا بەشدار بووە.
  • یەكەم كچ بووە لە ناوچەی هەورامان بۆ كونسێرت چووەتە سەر ستەیج، یەكەمین كۆنسێرتی لەگەڵ گرووپی زایەڵەی مەریوان بووە لە ٢٠١٨.
  • لە ساڵی ٢٠١٩  وەك گۆرانیبێژ داوەت كراوە بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان.
  • دوای ئەوە دوو ساڵ و نیو لە كۆمپانیایەك كاری كردووە و ئەو ماوەیە دوور كەوتووەتەوە لە كاری هونەری.
  • ساڵی ٢٠٢١ چووەتە ئەڵمانیا و ئێستا لە شاری بەرلین دەژیت و لە چالاكییەكانی بەردەوامە.
  • یەكەم كونسێرتی لە ئەوروپا لەگەڵ گرووپی كابووك بوو بە سەرپەرشتیی مامۆستا فەرهاد ئەمینی لە وڵاتی بەلجیكا و چەندین كونسێرتی دیكەیان هەبووە لە بەرلین.
  • چەند كونسێرتی دیكەی لەگەڵ گرووپی نیوەشەو پێشكەش كردووە. 
  • ساڵی ٢٠٢٣ بۆ فێستیڤاڵی كوردستان لە فەنلاند داوەت كراوە و بەشداریی كردووە.
  • ساڵی ٢٠٢٤ داوەت كراوە بۆ پرۆژەی ئەنفال لە وڵاتی پوڵەندا. 
  • حاڵی حازر لەگەڵ گرووپی پرۆفێشناڵی ساماڵ كار دەكات.
  • دوایین كونسێرتی بۆ فێستیڤاڵی میتانی لە بەرلین بووە لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٥.
ڕەنگە بە دڵت بن