چەلكی… لەناو سیپارە و شەریعەتدا بۆ ناو دیوانە شیعر و ئاواز و هەڵبەست

شاعیری ئەمجارەمان، بۆ ژمارەی ئەم وەرزەی (ڕەوەند) كەسێكە لەناو بنەماڵەیەكی ئایینیی قەدرگرانەوە پێگەیشتووە و دوای خوێندنی شەریعەت، دەربازی ناو شۆڕشی رزگاریخوازی نیشتمانی و ئینجا ناو دیوان و پەیڤ و هەڵبەست بووە.

ئەدیب چەلكی، شاعیرێكی زمانپاراو و پڕ هەڵوێستی نیشتمانییە، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی چەلكی لە سنووری قەزای ئامێدی لەدایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی لە دهۆك و كۆلێژی شەریعەی لە بەغدا تەواو كردووە. ساڵی ١٩٧٩ دەستی بە هەڵبەستدانان كردووە. ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر كراوە، دوای ئازادبوونی پەیوەندیی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و لەناو شۆڕشدا یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی نووسەرانی كوردستان) و دوای یەكگرتنەوەی ئەم كۆمەڵەیە لەگەڵ یەكێتیی نووسەرانی كوردستان، بووە بە ئەندامی دەستەی (یەكێتیی نووسەرانی كورد) و تا ئێستاش تیایدا ئەندامە، ساڵی ١٩٩٥ چووەتە ئەڵمانیا.

بەرهەم و بەخشش و دیوانە شیعرییەكانی ئەدیب چەلكی

شاعیر یەكەم دیوانە شیعری بە ناوی (شەڤسترانێن زێی) لە ساڵی ١٩٨٩ چاپ و بڵاو كراوەتەوە، لە زۆر فێستیڤاڵی رۆشنبیری و كولتوورییدا بەشداریی كردووە، ساڵی ١٩٩٤ هەفتەنامەیەكی بە ناوی (پەیمان) بە زمانی كرمانجی سەروو لە دهۆك چاپ و بڵاو كردووەتەوە و تا حوزەیرانی ١٩٩٥ سەرنووسەری ئەو گۆڤارە بووە.

ئەو بەرهەم و دیوانە شیعرییانەی چەلكی بڵاوی كردوونەتەوە، بریتین لە (شەڤسترانێن زێی) چاپخانەی شۆڕش- كوردستان ١٩٨٩. دیوانی (دارا چل ئاواز) چاپخانەی هاوار- دهۆك (چاپی یەكەم ٢٠١٠، چاپی دووەم ٢٠١١، چاپی سێیەم ٢٠١٣). دیوانە شیعری (پێلستانكێن كۆچەر)ە لە چاپخانەی گولۆری- بەیرووت لە ٢٠١٦ لە لوبنان چاپ كراوە.

چەندین ئاوازیشی بۆ شیعرەكان داناوە

شاعیر و هەڵبەستڤان ئەدیب چەلكی، وێڕای شیعرنووسین و چاپكردنی چەند دیوانە شیعرێك، ئاوازیشی بۆ نزیكەی ٢٠٠ شیعر داناوە و كراونەتە بەرهەمی گۆرانی و لەلایەن هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی كوردستان گوتراونەتەوە، لەوانە: (سروودی كوردستان) كە هونەرمەند (زەكەریا عەبدوڵا) لە ٢٠٠٣ گوتوویەتی. ئاوازی بۆ (بەیتا لالش) داناوە و هونەرمەند (حەسەن شەریف) لە ٢٠٠٦ چڕیویەتی. ئاوازی بۆ سروودی (كاروانێ پیرۆز) داناوە، كە لە دیوانە شیعری (دارا چل ئاواز)دا دایە. ئاوازی بۆ (داستانا شێخ عەبدلسەلامێ بارزانی) داناوە و ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن هونەرمەند (ڕێكێش سەیرانی) گوتراوەتەوە.

چەلكی ئاوازی بۆ چەند سوورد و گۆرانییەكی دیكەیش داناوە، وەك: گۆرانیی (زمانێ دایێ)، كە هونەرمەند خاتوو (نارین فەقێ) چڕیویەتی و ساڵی ٢٠١٢ بڵاو كراوەتەوە. ئاوازی بۆ سروودی (پێشمەرگە) داناوە و دواتر لەلایەن مامۆستا (دڵشاد سەعید) كراوە بە بەرهەمێكی سەمفۆنیای ناودار و تیپی سەمفۆنیای وڵاتی چیك لە پراگ تۆماری كردووە، لە بەرهەمەكەدا هونەرمەند (شڤان پەروەر) و پێنج هونەرمەندی دیكەی هەر چوار پارچەی كوردستان (جەمشید، خێرۆ عەباس، حەسەن شەریف، هانی و عەمار کۆڤی) بە زاراوەكانی (سۆرانی، كرمانجی، زازاكی، هەورامی، كەلهوڕی) چڕیویانە. ئاوازی بۆ سروودی (شنگال) داناوە و ئەمەشیان لەلایەن مامۆستا (دڵشاد سەعید) كراوە بە بابەتی سەمفۆنیایەكی سەركەوتوو و تیپی سەمفۆنیای وڵاتی چیك لە پراگ تۆماری كردووە و لەلایەن هونەرمەندان (ئەیووب عەلی، نارین فەقێ، محەمەد تەها ئاکرەیی، چۆپی فەتاح، دیار دێرسم، گارە و رێکێش سەیرانی) گوتراوەتەوە و بەمەش ئەدیب چەلكی لە هەردوو بواری نووسینی شیعر و ئاوازدانان كاری جددیی كردووە و لەو رێیەشەوە خزمەتی بە فەرهەنگ و كولتووری نەتەوەیی كورد كردووە.

یکوردم

رۆژا زمانێ کوردی (15 گولانێ) پیرۆزبیت

کوردم خەلکێ کوردســـــــــــــتانم، زمــــانێ من کوردی یە

خودان وەلاتەك دێـــــریـــــــنم،  کۆلـتــــــۆرێ من زندی یە

)سەربەند(

ل دەســـــــــــــــپـێکێ کرن دو پار، جـــــارا دویێ کــرن چار

وەلاتێ من داگــیرکرن، هەر چـــــــــــــار ئالی بوون نەیار

*** 

ل ئیلامێ حەتا ســـــــــێواس، ل شــــــــنگالێ حەتا قارس

سەرخوەبوون و ئالاو خەبات، ئەو ژ من ڕا بوون پێناس

زمانێ من پـێــــنج زاراڤـە، کرمـانجی و ســـــــوورانی یە

کەلهوڕی ســـێ، دوملکی چار، یا پـێـنــــجێ گــۆرانی یە

هانۆڤەر

23.10.2014

پەیڤ : ئەدیب چەلکی

ئاوازو سترین : ئەیوب علی و گارە سازکار

هونەرمەند ئەیوب علی (ب پشکداریا هونەرمەند گارە سازکار) ئەڤ هەلبەستە (دگەل پارچەکا شیعرەکا خۆ) کرە کلیپستران و ل هاڤینا 2015  بەلاڤکر. 

نوکە ئەڤ هەلبەست و سترانە یا بوویە ترێند ل هەموو کوردستانێ.ێن جودا.

ڕەنگە بە دڵت بن