وەرزش
ناساندنی یانەی وەرزشیی دانکورد (Dankurd idræts Forening)
(یانەی دانکورد) یانەیەكی وەرزشیی كوردانی تاراوگەنشینە، لە ساڵی ٢٠١٨ لە دانیمارک لە لایەنگرووپێک لە گەنجانی کوردەوە دەستی بە ڕێكخستن و ڕاهێنانەكانی خۆی كردووە، کە خەون وئارەزوویان ئەوەبوو یانەیەک بە هەڵگری ناوی كوردەوە دروست بکەن و ئەو ناوە و ئینجا تواناكانیانلە وەرزشدا پیشانی دانیمارک و هەموو ئەوروپا بدەن.
سەرەتا یانەكە لە تیمێكی بچووکەوە دەستی پێکرد، ئەویش بە ئامانجی دروستکردنی شوێنێک بۆڕاهێنان و یاری، یەکگرتن و گەشەپێدانی توانای گەنجانی كورد.

دانكورد… هەنگاوێكی چوست بەرەو ئامانجێكی باڵا
لە ماوەیەکی کەمدا، یانەكە (یانەی دانکورد) توانی بە یارمەتی و هەماهەنگیی خۆبەخشانەیگۆڵکاری خول و کاپتنی یانەکە (ئومێد شێری) و ڕاهێنەری یانەکە (لوقمان حەسەن) و سەرۆکییانەکە (بژار سەعید) دەستەیەک یاریزانی لاو و ئارەزوومەندی بواری وەرزشی بۆ یانەکە ڕابکێشنو پێیان بگەیەنن و سەرەنجام بتوانن ڕیزبەندی یەکەمی خولی پلە چوارەکانی کۆپنهاگن بگرن.
ئامانجی یانەی وەرزشیی دانکورد لە ئێستا و داهاتوودا ئەوە دەبێ، کە یاریزانی لاوی کوردپێشکەشی دونیای وەرزشیی ئەوروپا بكەن و یانەكەش ببێت بە ئەکادیمیایەک، كە لەداهاتوویەكینزیكدا لاوانی کورد لە هەموو جیهان، بەتایبەتی لە کوردستانی گەورە، پێبگەیەنێت. ئەو دەستەیاریزانەی ئێستا لە یانەکە بەدەوری یەكتردا كۆ بوونەتەوە، بە گوڕ و تینێکی بەهێز کار لەسەر ئەوئامانجە دەکەن و لە تێكڕای یارییەکاندا هەموو هێز و توانا و لێزانیی خۆیان دەخەنە گەڕ، بۆ ئەوەیلەو ئامانجەیان نزیک بكاتەوە و بتوانن لەو بوارە زیندووەی جیهانی ئەمڕۆدا خزمەتێکی شایان بەگەلەکەیان بکەن.