گوڵی “تەرم”، لەوانەی کە ئارەزوومەندن، هێنرایە باخچە ئوسترالییەکانی ئەدێلاید، بۆ ئەوەی سەردانیکەرانی هەست بە بۆنە ناخۆشەکەی بکەن، کە لە بۆنی مشکی مردوو دەچێت.
“تەرم” هەر چەند ساڵی جارێک دەدرەوشێتەوە، ئەوەش تەنیا بۆ ٤٨ کاتژمێرە و بۆ ڕاکێشانی مێرووەکانە بۆ لای خۆی.
ڕووەکەکە کە لە مەترسیدایە، هەروەها ناسراوە بە تایتان ئارۆما و ڕەسەنی ئەندەنوسیایە، لەوانەیە وەک یەک گوڵ دەرکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا کۆمەڵە گوڵێکە کە لە سەر قەدەکەیەوە جێگیربووە.
قەدەکەی دەتوانێت بگاتە بەرزایی زیاتر لە دوو مەتر، کێشی تا 150 کیلۆگرام دەگات، وە بۆنی مشکی مردوو دەدا.
مات کۆلتەر کە بەرپرسی باخدارییە لە شارەکە گوتی: “بۆنەکە بەهۆی مێرووەکانەوەیە کە تێکەڵی هەڵاڵەی هەمان جۆری گوڵەکە دەبن”.