دوو کتێبی عەلی جەمال چاپ کران

دوو کتێبی عەلی جەمال، کە بریتین لە (کوردستان بەرەو بە دەوڵەت بوون، دایکم وەک کاریزمایەک)، چاپ کران.

عەلی جەمال، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، رایگەیاند، کە کتێبی یەکەمی بە ناوی (بەرەو بە دەوڵەت بوون) باس لە مێژوو و رەگەزی کورد و جوگرافیای کوردستان بە گشتی و، مێژووی میرنشینەکان و ژیانی ئەو سەرکردانەی کە سەربەخۆییان راگەیاندووە، دەکات، هاوکات کتێبی دووەمیشی بە ناوی (دایکم وەک کاریزمایەک)، باس لە ژیانی دایکێک دەکات، کە خۆی دەکاتە قوربانی لە پێناو منداڵەکانی و، چەند ئامۆژگارییەک بۆیان.

ڕەنگە بە دڵت بن