ڕێکخستنی کۆنفرانسێک لایەن سیاسییەکانی باکووری کوردستان بۆ سەدساڵەی لۆزان

لە چوارچێوەی ئەو کۆنفرانس و دیدارانەی بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان لە دەرەوە و ناو کوردستان ساز دەکرێن ، لە باکووری کوردستان چەند لایەنێکی سیاسیی کوردستانی، کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان و داهاتووی کوردستان ڕێک دەخەن.

بەپێی ئەو پۆستەر و بانگشانەی لە مەڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، سەرۆک و سکرتێر و نوێنەرانی پێنج لایەنی سیاسیی باکووی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارتی سۆشیالستی کوردستان PSK,،پارتی دیمۆکراتی کوردستان PDK، پارتی ئازادیی کورستان PAK، تەفگەری TDK و پارتی ماف و ئازادی Haka-PAR، بە بەشداریی چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیست، لە ڕۆژی شەممە، 2023.07.08 و کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی DTSO. (ژووری پیشەسازی و بازرگانی) فەرمانگەی ئامەد بەڕێوە دەچێت.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن