پۆڵەندا بەمشێوە کارئاسانی بۆ کۆچبەران کردووە و ئەڵمانیای هێنایە دەنگ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوای ڕوونکردنەوەی لە حکومەتی پۆڵەندا کرد سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دەڵێن پارە لە کۆچبەران وەردەگرن لە بەرامبەر پێدانی ڤیزەی شینگن بۆ چوونە ناو خاکەکەی.

ئۆڵاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاند، پێویستە ئەو قەیرانەی لە پۆڵەندا ڕوودەدات ڕوون بکرێتەوە. جەختیشی لەوەکردەوە وڵاتەکەی دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری پۆڵەندا.

حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی پۆڵەندا، حکومەتی وڵاتەکەیان بە تێوەگلانی پێدانی ڤیزە لەبەرامبەر پارە بە کۆچبەران تۆمەتبار کرد.

ئەو کەسانەی کە دێن بۆ پۆڵەندا دەتوانن بە ئاسانی بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی سنوورە کراوەکانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەشەکانی کونسوڵخانەی پۆڵەندا لە ساڵی 2021 ەوە نزیکەی 250 هەزار ڤیزەیان بۆ کۆچبەرانی ئاسیا و ئەفریقا داوە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل.

ڕەنگە بە دڵت بن