رێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا داوای پێنەدانی پارەی مانگانە بە پەنابەران دەکات و دەشڵێ پێویستە ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، دەربکرێن.
مێرتش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆغسبێرگ ئەلغیماینە ئاماژەی بەوەدا کە ئەڵمانیا دەبێت واز لەوە بهێنێت پارە بداتە پەنابەران و، پێویستە ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، پێویستە دەربکرێن.
هەروەها مێرتش داوای لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا شۆڵتز کرد، پارتی سەوز لە هاوپەیمانێتی فەرمانڕەوا دەر بکات ئەگەر سوور بن لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر چارەسەرێک بۆ قەیرانی پەنابەران.
مێرتش وتیشی: “زۆری پەنابەران تەقینەوەیەکی لەو جۆرەمان پیشاندەدا کە هەڕەشە لە پێکەوەژیانی کۆمەڵگاکەمان دەکات.”
جێی ئاماژەیە، لێدوانەکان لە ئەڵمانیا دژی پەنابەران رووی لە زیادبوون کردووە و داوای رێگری لە لێشاوی کۆچبەران دەکرێت.