کێ پشتیوانی مافیا کوردەکەی سوید دەکات

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دەریخستووە کە بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی تورکیا پارێزگاری لە مافیا کوردە-سویدییەکە کردووە کە چەندین ساڵە لە تورکیا دەژی.

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبادت لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی سویدەوە ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی تورکییەوە بەدەستیان گەیشتووە، خودی سەرۆکی پۆلیسی تورکیا لە ئەستەنبوڵ پارێزگاری لە ڕافا مەجید دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمان کەس ئەو زانیارییە نهێنییەی دزەکردووە کە پۆلیسی سوید لەگەڵ پۆلیسی تورکیادا هاوبەشی کردووە و پێشبینی دەکرا ببێتە هۆی دەستگیرکردنی رافا مەجید، ناسراو بە “ڕێوی کوردی”، کە خاوەنی باندێکی مافیاییە لە سوید.

پۆلیس زانیارییەکانی ئێستای بە “مەترسیدار” وێناکرد بەهۆی ئەو تاوانە قورسانەی کە رێوید کوردی لە سوید ئەنجامی داون.

ڕۆژنامەکە دەڵێت کە مەجید چەندین ساڵە لە تورکیا ژیانێکی خۆشگوزەرانی ژیاوە و لە ئەستەنبوڵ دەژی و سەدان ملیۆن کرۆنی لە رێی بازرگانی دەرمانەوە بە دەستهێناوە.

ڕەنگە بە دڵت بن