پیاوێکی ئایینی بە دوای ئەوەی چەند پەنابەرێکی سوری بە ڤانێکی دەگوازێتەوە ئەڵمانیا و دەستگیر دەکرێت، سزای چەند ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێشەممە دادگای شاری درێسدنی ویلایەتی ساکسۆنیای ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، پاش تاوانبارکردنی قەشەیەکی چیکی بە کاری قاچاخچێتی، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، کە هەستابوو بە گواستنەوەی 17 پەنابەری سوری.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا، قەشە چیکیەکە لەکاتی دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەدا ڕایگەیاند کە کردەوەکانی بەهۆی “خێرخوازیی مەسیحییەوە” بووە.
بەڵام دادوەری دادگا بە قسەکانی قایل نەبوو، چونکە ئەوەی کردووە “پاڵنەری ماددی” بووە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی داوای 200 یۆرۆی لە هەر پەنابەرێک کردووە.
سەرەڕای ئەوەش، قەشەکە پەنابەرەکانی خستۆتە ناو ڤانێکی بچووکەوە لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا، پاشان لە نزیک وێستگەیەکی بەنزین بەجێیهێشتوون کە پلەی گەرمای سەرووی 25 پلەی سیلیزی بووە.