چیتر پەنابەران ناتوانن ئەم کارە بکەن
وەزیری دارایی ئەڵمانیا دەڵێ، بیر لە پێشنیارێک دەکاتەوە بۆ ڕێگەگرتن لەو پەنابەرانەی بڕە پارەیەک کە لە یارمەتی کۆمەڵایەتی وەریدەگرن بۆ کەسوکاریان دەنێرنەوە.
کریستیان لیندنەر، رایگەیاند، پێویستە سیستەمی یارمەتی کۆمەڵایەتی حکومەت بۆ پەنابەران کەم بکەینەوە، ئەوەش پێشنیارێکە دەکرێت لە ڕووی یاسایی و تەکنیکییەوە جێبەجێ بکرێت.
ئەو یاسایەی پێشنیارکراوە کاریگەری نابێت لەسەر ئەو پەنابەرانەی کە خۆیان کاردەکەن، یا لە دامەزراوەکانی ئەڵمانیا کار دەکەن و هاوکاری کۆمەڵایەتییان نییە.
لە ئەڵمانیا دەنگ لە زیادبووندایە بۆ ڕێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەران و پەنابەران بۆ ناو وڵاتەکە، لەگەڵ توندترکردنی کۆنترۆڵی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پێشنیاری یاسای نوێ دەکەن، لەوانە ئەوەی وەزیری دارایی ئاماژەی پێکرد.