ئەکادیمیایی سکۆلەرشیپ (مێنا)، scholarship Mena (MSP) لە وڵاتی هۆڵەندا، خولی ڕاهێنان بۆ لاوانی پیشەگەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکاتەوە
بەرنامەی سکۆلەرشیپی مێنا(MSP) کۆرس و خولی ڕاهێنانە بە گەنجانی خاوەن ئەزموون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کارەکانی کارادەکات .
بەگوێرەی بەرنامەکە لاوانی وڵاتانی (جەزائیر، میسر، عێراق، ئێران، ئوردەن، لوبنان، لیبیا، مۆریتانیا، مەغریب، سودان و تونس)، دەتوانن بەشداری ئەم کۆرس و خولانە بکەن.
زانیاری لە بارەی بەرنامەی سکۆلەرشیپی مێنا:
(MSP) بەمەبەستی دروستکردنی پردێک لەڕێگەی زانیارییەوە بە پێشکەشکردنی دەرفەت بۆ تواناسازی نێو رێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
ئێم ئێس پی، تیشک دەخاتە سەر دروستکردنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو لە هۆڵەندا و، کار لەسەر بەهێزکردنی ڕۆڵی دەرچووەکان دەکات، لە تێگەیشتنی هاوبەش و هاوبەشکردنی زانیاری، ئەم بەرنامەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە وەک بەشێک لەوبەرنامەیە دابین دەکرێت و، لەلایەن نوفیکەوە Nufficبەڕێوەدەبرێت.
سکۆلەرشیپی خولی کورتی MSP
لەڕێگەی ئەم سکۆلەرشیپەوە دەسنیشانکردنێکی سنووردار لە پیشەگەرانی تەمەن خوار ٤٥ ساڵ دەتوانن پەیڕەوی پڕۆگرامی خوێندنی کۆرسی کورت لە هۆڵەندا بێ بەرامبەر دابین بکەن و، کۆرسە کورتەکان 2 تا 13 هەفتە بخایەنێت.
داواکردنی کۆرس و خولەکان بۆ خوێندن لە ساڵێکدا دووجار دەکرێت، هەمیشە لە مانگی شوبات، یا مانگی ئازار و لە مانگی ئەیلول، یان تشرینی یەکەم، کاروبەرنامەکان لەلایەن دامەزراوە هۆڵەندییەکانەوە چارەسەر دەکرێن، کە کۆرسەکان پێشکەش دەکەن، داواکارییەکان بەگوێرەی کار و بەرنامەکان دەتوانێ جیاواز بێت بۆ هەر دامەزراوەیەک.
کۆرسە بەردەستەکان، بە زمانی ئینگلیزی، یا فەڕەنسی پێشکەش دەکرێن، بۆ هەر وڵاتێک جیاوازن و پشت بە بابەتی سەرەتایی بۆ هەر وڵاتێک دەبەستێت، بڕێکی سنووردار لە بەشداربوان، بەشداری بە کەسانی پسپۆڕدەکرێت و، هاندەرێکی زۆرباشە و بۆ لاوان گونجاوە، تا لە نزیکەوە سوود لە ئەزموونی یەکتری وەرگرن .