شەیدا قەوامی… گۆرانیبێژ، نووسەر و فێركاری بابەتی موزیك
شەیدا، ئەم خاتوونە هونەرمەندە كوردە، لە شاری سنە لەدایک بووە و هەر لە منداڵییەوە حەزی لە هونەر وبەتایبەت مۆسیقا و شانۆ بووە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا دەستی کردووە بە وەرگرتنی وانەی گۆرانی و فێریمەقامە تەقلیدییەکانی مۆسیقای فارسی بووە. بەوپێیەی ژنان لە ئێران بۆیان نەبووە گۆرانی بڵێن، ناچار بووەبەنهێنی وانەی گۆرانی بڵێتەوە.
یەكەم گۆرانیی خۆی بۆ ڕێزگرتن بووە لە ژنانی زیندانیکراو و لەسێدارەدراو لە ئێران
شەیدا لەوەبەدوا گەشتی ژیانی بەرەو ئەوروپا دەست پێدەكات و لەگەڵیشیدا گەشتی بواری هونەری، سەرەتا لەتورکیا یەکەم گۆرانیی خۆی بە ناوی (شیرینیم) ئامادە کردووە، کە ڕێزلێنانێکی مۆسیقی بووە بۆ ژنانیزیندانیکراو و لەسێدارەدراو لەلایەن ڕژێمی ئێران.
لە گەشتەكەیدا بۆ دیاسپۆرا، دوای ئەوەی دەگاتە ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی پیشەیی کاری هونەریی بەڕێوە بردووە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ چەندین هونەرمەندی وڵاتانی جۆراوجۆری ئەوروپا هاوکاریی کردووە و لەئەڵمانیا و شارەکانی دیکەی ئەوروپا و کوردستان و عێراق کۆنسێرتی پێشکەش کردووە. گۆرانییە تۆماركراو وبڵاوکراوەکانی لە کەناڵی (یوتیووب)دا دانراون.
چالاكە، وانە دەڵێتەوە و دەشنووسێ
جگە لە کارە هونەرییەکانی، ساڵێکی بە وانەگوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوە لە بواری مۆسیقا لە زانکۆیەکبەسەر بردووە. ئێستا لە ئۆپێراهاوسی دوسلدۆرف کار دەکات و لە چوارچێوەی پرۆژەی مۆسیقای کۆمەڵگەداوانەی مۆسیقای کوردی و فارسی دەڵێتەوە.
ئەو خاتوونە هونەرمەندەی كورد لە بواری نووسن و چالاكوانیشدا كارایە و لەگەڵ ڕۆز کامپیون، زانای ئەمریکی،کتێبی “گۆرانیبێژانی کورد لە ئەڵمانیا”ی بڵاو کردووتەوە، کە باس لە بابەتەکانی ئێتنۆمۆزیکۆلۆژی دەکات.
لە ماوەی کارکردنی لە ئەڵمانیا، بەهۆی ئەو کتێبەی، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕۆز کامپیۆن نووسیویانە، دووخەڵاتی وەرگرتووە، یەکێکیان لە ئیتالیا و ئەوی دیکەیان لە ئێرلەندا.
لەناو ڕەوەندی فارسیزماندا هەواداری زۆرە
شەیدا خاتوونە هونەرمەندێكی تا بڵێی بەتوانایە، ئەگەرچی كەمتر لە كوردستان كارەكانی بینراون، بەڵام لەئەوروپا و بەتایبەت لەناو ڕەوەندی فارسیزمان زۆر ناسراوە و گوێگر و هەواداری زۆری هەیە.
