تەندروستی شاژنە ئێلیزابێس پزیشکەکانی نیگەرا کردووە 

کۆشکی باکینگهام، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە شاژن ئێلیزابێسی دووەم لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، ئەوەش دوای ئەوەی پزیشکەکان نیگەران بوون لە تەندروستی.

لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە، کە دوای هەڵسەنگاندنی زیاتر لە بەیانی ئەمڕۆ، پزیشکەکانی شاژن نیگەرانن لە تەندروستی و، پێشنیاریان کردووە کە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بمێنێتەوە.

شاژنە تەمەن 96 ساڵەکە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی کێشەی تەندروستی بووە، کە رۆیشتن و وەستانی بۆ قورس کردووە، کۆشکەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی زیاد کرد کە شاژنەکە بە ئاسوودەیی و لە بالمۆرال دەمێنێتەوە.

وتەبێژی کۆشکی شاهانە وتی: “شاژن ئامۆژگاری پزیشکەکانی قبوڵ کرد بۆ پشوودان، ئەمەش بەو مانایە دێت کە رێککەوتێکی دیکە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تایبەتی شاژن دادەنرێت، کە بڕیاربوو ئەم ئێوارەیە ئەنجام بدرێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن