کازاخستان: کچە کوردێکی یاریزانی جومناستیک مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

کچە وەرزشکاری کورد، سۆفیا بابایڤا لە پێشبڕکێی جومناستیکدا، کە لە ئەڵماتی کازاخستان بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی هەرێمەکە پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

لەم پاڵەوانێتییەدا نزیکەی 500 یاریزانی جومناستیک لە ناوچە جیاوازەکان، کە ساڵی لە دایکبوونیان لەنێوان ساڵانی 2008 تاکو 2019 بوو، بەشدارییان کرد.
سۆفیا – لەدایکبووی ساڵی 2015 یە، قوتابییە لای خانمە ڕاهێنەری کورد ئەلفیا ڕامیلیڤنا ئەخمێدۆڤا. بیرۆکە و بەرنامەی تاکەکەسی لەلایەن ڕامینا ئەخمێدۆڤا سەرپەرشتی دەکرێت. نمایشەکەی سۆفیا بە گۆرانی کوردی خانمە هونەرمەندی کوردی رووسیا زارا پاشا «کەچا کوردم» پێشکەش کرا. نمایشەکە بەرگێکی بۆ هەڵبژێردرابوو کە هاوتای جلوبەرگی نەریتی کوردی بوو.

لە ئەڵماتی کازاخستان، چوارەمین پاڵەوانێتی کراوەی هەرێمەکە لە بواری جومناستیکدا لە ژێر چاودێری سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانی هەرێمی ئەڵماتی، خانمی کورد ڕامینا ئەخمێدۆڤنا و بەڕێوەبەری قوتابخانەی وەرزشی ئایسۆلو، نازیگول سورانچیڤا، بەڕێوەچوو.

ڕەنگە بە دڵت بن