لەسەدا 40 لە گەڕانی گەشت لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی لەندەن زیادی کردووە 

دوای مردنی شاژن ئێلیزابێسی دووەم، ڕۆژی هەینی، لەسەدا 40ی گەشتی ئاسمانی لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی لەندەن بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەشدا سەدا 49ی لە ئەمەریکاوە بووە.

بەگوێرەی گەشتی کۆمپانیای هۆپەر، لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی لەندەن، سەدا 40 بەرزبۆتەوە، هێڵە ئاسمانییەکە ئەوەی راگەیاند، کە ڕۆژی هەینی تێبینی زیادی گەشتی ئاسمانی بۆ لەندەن کردووە و، گەشتەکان بۆ لەندەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەدا 49 بەرزبووەتەوە وەک لە ڕۆژانی پێشوتر.

ڕەنگە بە دڵت بن