پۆلیسی سوید دەڵێ، لە 1 ی نیسانەوە زیاتر لە 2600 تاوانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن ڕاپۆرت کراون، کە نزیکەی 400 تاوانی وەک دەستدرێژی سێکسی و هەڕەشەی نایاسایین.
لە مالمۆ، دوو دەنگدەر لە بنکەیەکی دەنگدان ڕووبەڕووی پێشێلکارییە نەژادپەرستەکان بوونەتەوە و، لەتیفە عەون، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی سوید وتی، کە ڕووبەڕووی ئەو هەڵوێستە ڕەگەزپەرستییە بووەتەوە و، کە ئەوان زۆر شەڕانگێز بوون و گوتیان دەبێت بگەڕێمەوە وڵاتی خۆم، هەرچەندە لە سوید لەدایک بووم.
ڕووداوەکە لە کۆتایی مانگی ئابدا لە مالمۆ ڕوویداوە، بە وتەی لەتیفە، دوو کەسی سویدی وتیان: نەفرەت لە کۆچبەران، بڕۆ بۆ وڵاتەکەت، نیشتمانەکەت، هەر ئەو دوو کەسەش بە توندی بەرامبەر بەرپرسانی هەڵبژاردن ڕەفتاریان دەکرد.
پێشێلکردنی جدیی ئازادییەکان و مافەکان
بە گشتی زیاتر لە 2600 تاوانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن، لەنێوان 1ی نیسان و 4ی ئەیلولدا بڵاوبوونەوە، ئەمانە هەمووی ئەو تاوانانەن کە باوەڕیان وایە پەیوەندی بە کەمپەینەوە هەیە، یا ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی کاریگەری لەسەر دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن، یان ڕای سیاسی تاکەکانە.
نزیکەی 400 ڕاپۆرت و ڕاپۆرت لەجۆری گێچەڵکردن و هەڕەشەی ناڕەوادان
جۆناس هایسینگ، بەڕێوەبەری پۆلیس وتی: ئەمە یەکێکە لە تاوانە هەرە مەترسیدارەکان، چونکە هێرشەکان ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئەوانەی کە ئازادی و مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆیە ئێمە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تایبەتمان هەیە تەنیا بۆ مسۆگەرکردن و پاراستنی هەڵبژاردن.
هەروەها بەرپرسانی هەڵبژاردنی پارتی دەستپێشخەری فێمینیست لە ستۆکهۆڵم تووشی هەندێک دەستدرێژیی ڕەگەزی بوون و، بەرپرسانی بنکەی دەنگدان ناچاریان کرد، هەندێ کارمەندی ژنان بگوازنەوە بۆ شوێنەکانی دیکە، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەوە.