گەشە جاف
مایسترۆی ژیان بن !!….
ئەوە بزانە ئەی ئەزیز,
هەریەکەتان
لەئێوە دەبوووونە ئامێرێکی موزیک !!
لە خەیاڵ و خەونی هەر مێنیەیەکی
ڕۆژهەڵاتی ناویین ،
بە تێکڕا و بێ ڕووپامایی
ئۆرکێسترایەکتان زۆر بەسادەیی
لێ ساز دەکەین !
ئێوە ئەزانن بۆ ؟
لەبەرئەوی ، مێینەکان دەەتوانن !!!
پەنجەکانیان لەسەر جەستەی ئامێر ئاساتان
دابگرن و
بێ وویستان ئاوازێکی نوێ بژەنن و
جوانی بە ژیان ببەخشن،
تۆ دەزانی !!؟
کاتێک دەبیتە ئامیرێکی دەستیان،
ژنەکان…
زۆرجەسورانە بەرەنگاری تەنیاییەکان دەبنەوە
نۆتە بە نۆتە
بە پەنجەی نەرموونیانیان فێری ژیانەوەت دەکەن ،
فێری تەنیایی ڕاستەقینەت دەکەن ،
هەموو خانەکانی جەستەی شەکەتتان
دەژەنن ،
بێ هەست کردن بەماندووییی ،
چێژ ئەبەحشن بە
دانە دانەی خانەکانی گیانتان .
تۆ بزانە …..
عەشق چەندە باڵادەستە، لە تاک ڕەویەوە
پەڕوباڵت پێ دەبەخشێ بۆ باوەشی
یار ….
کەواتە ڕاستی گوتوە
نیکی فیروزکوهی
ئەگەر باڵندەیک دەبووم
ئەگەر فەفەسێک دەبووی…
٢٠١٧ لەندەن