لە کردارێکی کتوپڕدا ئوکرانیا شارۆچکەیەکی گرینگی لە دەست روسیا سەندەوە

ئەمڕۆ شەممە، خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە یەکەکانیان چوونەتە ناو شارۆچکەی کۆبیانسک و، لە یەکەم دووپاتکردنەوەی فەرمیدا لە کیێڤەوە بۆ چوونە ناوەوەی هێزەکانیان بۆ ناو ئەو شارۆچکەیەی، کە ڕوسیای داگیری کردبوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئۆکراینا دەستکەوتی خێرای بەدەستهێنا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرسورهێنەردا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی خارکیێڤ، لەو شوێنەی کە بە قووڵی هێڵەکانی ڕوسیای تێپەڕاند، بەرپرسانی ئۆکرانی ئەمڕۆ شەممە، وێنەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەربازەکان ئاڵای ئەو وڵاتەیان لە شارۆچکەکە بەرزکردەوە، کە تەوەرێکی سەرەکی هێڵی ئاسنین بوو بۆ گەیاندنی پێداویستیەکان بە سەربازە ڕوسیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەکاریان دەهێنا.

 لەگەڵ گەیشتنی ئۆکراینیەکان ئێستا بۆ شاری کوبیانسک، کە هێڵی شەمەندەفەری ڕوسیا بە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە دەبەستێتەوە، پێشکەوتن بە درێژایی ڕێگای سەرەکی لۆجیستیکی مۆسکۆ زیادی کردووە و، ئەگەری ئەوە هەیە هەزاران سەربازی ڕووسی گەمارۆ بدەن.

ناتالیا پۆپۆۆڤا، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی خارکیێڤ، لە فەیسبووک وێنەی ئەو سەربازانەی ئاڵای ئۆکرانیایان لەبەردەم ئەنجومەنی شاری کوبیانسک هەڵدابوو، بڵاوکردەوە، هاوکات ئاڵایەکی ڕوسیشیان لەژێر پێیەکانی خۆیان داناوە و، سەردێڕی وێنەکاندا نووسیویەتی: “کوبیانسک ئۆکرانییە شکۆ بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا”.

ئۆکراینا لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەستی بەسەر ناوچەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتدا گرتووەتەوە و، خێراترین پێشڕەوییەکەی لەوکاتەوەی لە مانگی ئازاردا بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختدا زاڵ بوو، دەستی پێکردووە.

ڤۆلۆدیێەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، شەوی ڕابردوو لە ناونیشانێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، کە بەلایەنی کەمەوە 30 شوێنی نیشتەجێبوون لە هەرێمی خارکیێڤ ڕزگارکراون.

مۆسکۆ دانی بەوەدا نا کە بەرەی شەڕکردنەکەی لە خارکیێڤ هەژاندووە، بەڵام وتی کە پەلە دەکات لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ بەهێزکردنی ناوچەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن