من لە ڕۆژاوای پێستتەوە

بەهار حسەینی

من لە ڕۆژئاوای پێستتەوە

تا ڕۆژهەڵاتی و

لە باکووری باڵاتەوە

تا باشووریم ناردۆتە

نادیارترین شوێنی مێشکم.

ئەزانم وڕێنە دەکەم و

وڕێنەکانم تەنیا لای تۆ ئۆقرە دەگرن.

بەڵام تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و

من دەترسم لە دووبارە خوێندنەوەت.

ئەزانم دەبێ ئینسان

ڕووبەڕووی ترسەکانی ببێتەوە

ئەزانم تا ئەبەد بێقەراریم

نۆتێکی سەرگەردانە، کە تۆ دەزانی بیژەنی.

بەڵام تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و

من دەترسم بۆن بە لاپەڕەکانتەوە بکەم.

ڕەنگە بە دڵت بن