بەبۆنەی 61ەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول ، لقی 6ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆنەیەکی تایبەت ساز دەکات، کە تێیدا کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری تێدا دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە لقی 6 پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوبەرھاوزنی ئەڵمانیا، بۆنەیەکی تایبەت بە 61ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول ساز دەکەن و چەندین ھونەرمەندی کورد تێیدا بەشداربوون .
شاندێک بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری تێدا دەکەن ، هاوکات بروسکەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بۆنەکەدا دەخوێندرێتەوە.
جێێ باسە، لە رێککەوتی 11 ی ئەیلوولی ساڵی 1961، خەباتی چەکداری بە رابەرایەتی بارزانی نەمر دەستی پێکرد، کە بەرھەمدارترین شۆڕشی نێو مێژووی گەلی کوردستان دەناسرێت، ئەوەش بەوپێیەی سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی باشووری گرتەوە و سنووری خێڵ و ناوچەگەرێتی تێپەڕاند و، بەشێک لە بەرهەمەکەی بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 بوو، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا نرا.
ڕەنگە بە دڵت بن