گەنجێکی باشووری کوردستان ئەستێرەیەکی خولی لاوانی ئەڵمانیایە

رەوەند

ئاریان ئەمین، گەنجێکی کوردستانی – ئەڵمانییە. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری ئێسن لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. ئەو یاریزانێکی تۆپی پێیە، بە باڵایەکی ١٨٣ سانتیمی لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات.

سەرتای یاریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی تویس گڤێڕێمبوش. ئاریان لەخانەوادەیەکی وەرزشکار لەدایک بووە. باوکیشی پێشتر یاریزانی یانەی دەربەندیخان بووە  ، لەئەڵمانیاش لە یانەکانی بیدڵدسدۆڕف، ڕێندسبۆرگ و ئێف تسی کرای ئێسن یاری کردووە.

یوسف ئەمینی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی یانەی وەحدە لە خولی سعودی کە پێشتر یاریزانی خولی ئەڵمانی بوندس لیگەی ئەڵمانی بوو، برای ئاریان ئەمینە.

ئاریان ئەمین ھەر لە منداڵیەوە خولیای تۆپی پێ بووە، قۆناخەکانی بەسەرکەوتوویی بڕیوە تا گەیشتووەتە ئەم قۆناغەی ئێستای، کە لە خولی لاوانی ئەڵمانیا یاری دەکات و ئامانجی ئەوەیە ببێتە یاریزانێکی پیشەگەر.

U16: 14 Spiele 13 Tore 4 Vorlagen. Aufstieg in Mittelrheinliga

خولی U16 ی خوار تەمەن ١٤ ساڵ  ، ١٤ یاری و ١٣ گۆڵی تۆمارکردوە ، چوار ئەسیست ، سەرکەوتن بۆ خولی ناوەڕاستی ڕاین .

U17: 15 Spiele 7 Tore 5 Vorlagen. Aufstieg in Bundesliga 

خولی U17  خوار تەمەن ١٧ ساڵ: ١٥ یاری ٧ گۆڵ ٥ ئەسیست. سەرکەوتن بۆ خولی ئەڵمانیا

U19 Erstes Jahr: 13 Spiele ( 1 Startelf) 1 Tor 3 Vorlagen.

خولی U19   ساڵی یەکەم : 13 یاری (1 یاری سەرەتایی یازدە) 1 گۆڵ 3 ئەسیست.

U19 zweites Jahr: 5 spiele 2 Tore 1 Vorlage

ساڵی دووەمی خوار ١٩ ساڵ: ٥ یاری ٢ گۆڵ ١ ئەسیست

2006 FVM Mittelrhein Auswahl

2006 هەڵبژاردنی FVM Middle Rhine 

ڕەنگە بە دڵت بن