ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لەگەڵ کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوە

دوێنێ ٢٠٢٢/٩/١٢ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمەڵەی کوردی ئەنجامدا، ئەوەش بەمەبەستی ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەش.

فەخرەدین گەرمیانی، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لە کۆبوونەوەکە، باسی لە چۆنێتی کاروچالاکی و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، هاوکات ھەماھەنگی و پاڵپشتی ناوەندیشیان بۆ کۆمەڵەکە ڕاگەیاند. 

جێی باسە، بۆ کارکردنی ھاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و، خزمەتی ڕەوەندی کوردی بە ھەموو  پێکھاتەکانییەوە و، دوور لە کاری حیزبایەتی و ئاینیی، تەنیا بۆ خزمەتی کورد و کوردستان پێکەوە کار بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن