ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەکەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ساڵی 2015 وادەکات رێککەوتنەکە نزیک خایەن بێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری مەکسیک قسەی کرد و وتی: “وەڵامدانەوەی ئێران بۆ پێشنیاری ئەوروپا لەسەر ڕێککەوتنی ناوەکی، وا دەکات کە دیمەنەکان بۆ ڕێککەوتنێکی نزیک خایەن بێت”.
کۆشکی سپی پێشتر دووپاتیکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هەموو سیناریۆکانی پەیوەست بە سەرکەوتن، یا شکستهێنانی ڕێککەوتنە ناوەکییەکە ئامادەکراوە.
ئەوەشی وت: “ئێمە زۆر ڕوون بووین دەربارەی ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە، کە ئێران چەکی ناوەکی نییە و ئەوەش ئامانجی کۆتایی ئێمەیە”.