هەفتەی ڕەشەبای ئۆکرانیا 300 شارۆچکەی لە روسیا سەندۆتەوە 

هانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە دژە ئاسمانی بلیتزکریگی ئۆکرانیا لە دژی هێزەکانی ڕوسیا، لە 6ی ئەیلولەوە 3800 کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی خارکیڤی ڕزگارکردووە.

مالیار کە بە ڕاستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنەوە لە شارۆچکەی بالاکلیای سەر بە ئۆکرانیاوە قسەی دەکرد، وتی، کە ئەوناوچانەی لە دەستی هێزەکانی ڕوسیا ڕزگارکراون ،زیاتر لە 300 شارۆچکە بوون و، لە ئێستادا نزیکەی 150 هەزار دانیشتوان لێی نیشتەجێن.

مالیار ڕوونیکردەوە، کە پڕۆسەکە بەردەوامە و ئامانجەکانی ڕزگارکردنی تەواوی هەرێمی خارکیڤە، وە پێیانوایە بە زووترین کات ئەوە روودەدات.

ڤۆڵۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە ئۆکراینا لە 1ی ئەیلولەوە زیاتر لە 6000 کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ئۆکرانیای لە باشوور و ڕۆژهەڵات ڕزگار کردووە.

جێی باسە، هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانی لە هەرێمی خارکیڤ، ڕوسیای تووشی شۆک کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن