ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سربیا (کلکێکتیڤ) گەواهی کۆچبەرێکی مەغریبیان بڵاوکردەوە و، پۆلیسی سنووری هەنگاریایان تۆمەتبار کرد بەوەی، کە سەری کۆچبەران دەتاشن و سووکایەتییان پێ دەکەن، هاوکات چەندین ڕاپۆرت باس لە هەڵکشانی توندوتیژی لەسەر سنووری نێوان سربیا و هەنگاریا دەکەن، کە لەم چەند مانگەی دواییدا و ڕاهێنانی وەک لێدان بە پشتێن و دار و لێدان و بەکارهێنانی سپرای بیبەر و گازی فرمێسک ڕێژ و، سوکایەتی ڕەگەزپەرستانە بەرامبەر کۆچبەران دەکرێن.
لە سنووری هەنگاریا کۆچبەرێکی مەغریبی، کە لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییە سربییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، بە بەڵگەوە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ڕادەبەدەر و سوکایەتی نامرۆڤانەی دژ بە کۆچبەران لەلایەن پاسەوانانی سنووری هەنگارییەوە کراون و دەکرێن.
ئەو کۆچبەرە بە خۆبەخشەکانی ڕاگەیاند، کە لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی هەنگاریا لێیدراوە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی سنوور بۆ سربیا لەگەڵ کۆچبەرانی دیکە و، پاشان کەلوپەلی هەموو کۆچبەرانیشیان زەوت کردووە.
دواتر دوای گەڕانی جانتاکان، پۆلیس ئامرێکی ریش تاشین دەدۆزنەوە و، بۆیە کۆچبەرەکان ناچار دەکەن لەسەر زەویدا راکشێن، ئیدی قژی کۆچبەرەکانیان لە شێوەی خاچدا تاشیوە و، پاشان دەستیان کردووە بە پێکەنین بە کۆچبەرەکان.