سوید: دوای دەرکەوتنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان سەرۆکوەزیران دەست لەکار دەکێشێتەوە

لەبەرایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سوید، کە هاوپەیمانی حزبە ڕاسترەوەکان بە جیاوازییەکی کەم وەک هێزی دووەم سەرکەوتن، وا بڕیارە ماگدالینا ئەندیرشۆن سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لەکار بکێشێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە تۆڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ماگدالینا ئەنیدرشۆن سەرۆکوەزیرانی سوید، پاش جیاکردنەوەی لەسەدا 99ی دەنگەکان، کە بە جیاوازی تەنیا سێ کورسی پێش بەرەی حزبە ڕاستەرەوەکان کەوتوون، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە دەست لەکار دەکێشێتەوە.

پاش هەڵبژادنەکانی ڕۆژی یەکشەممە، پێدەچێت هاوپەیمانی ناوەندی چەپ ئەندیرشۆن لەدەست بدات بۆ کوتلەی ڕاسترەو، کە خاوەنی 173 کورسی پەرلەمانن بەرامبەر بە 176 کورسی هاوپەیمانی ناوەندی چەپ.

ئێستا وا چاوەڕێ دەکرێت حکومەت لەلایەن ئۆلف کریستنسن سەرۆکی حزبی میانڕەو پێکبێت، کە هەریەک لە کوتلەی ڕاستڕەوەکان لەپاڵ حزبی میانڕە و حزبی دیموکراتی سوید، کە حزبێکی ڕاستڕەوە، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دژ بە کۆچبەران و باندەکانی بازرگانی کردن بەو کێشەیەوە درووشمیان هەبوو.

سەرەڕای ئەوە ڕۆژی چوارشەممە ئەندیرشۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، شکستەکەی قبوڵ کرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی دەست لەکار دەکێشێتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، کوتلەی ڕاستڕەوەکان، وردبینیان لەسەر کۆچبەران و هەڵئاوسانی ئابووری و بەرزی نرخی سووتەمەنی لەو وڵاتە کرد، کە بەهۆی کۆمەڵە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژ بە ڕوسیا دوچاری بۆتەوە، کردبوو، ئەوەش جێی بە هاوپەیمانی ناوەندی چەپەکان لێژکرد.

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن