تاڵیبان گوتیان کە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، کە چەکدارانیان نیشان دەدا دیلەکان لە سێدارە دەدەن، کە ئەندامی گرووپێکی یاخیبووی ئەفغانی بوون.
بەرەی بەرگری نیشتمانی، کە گرووپێکی دەرکەوتووە و بەشێوەیەکی سەرەکی لە دۆڵی پەنجشیر چالاکن، وتیان کە ڤیدیۆکە لەسێدارەدانی ژمارەیەک لە شەڕڤانانی تێدایە و، تاڵیبانیان بە تاوانی جەن تۆمەتبار کردووە.
ڤیدیۆکە کە بە فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، دوو گرووپ نیشان دەدا، کە لەسەر گردێک دانیشتوون و دەستیان لە پشتەوە بەستراوە، پێش ئەوەی چەکدارانی تاڵیبان بە چەکی دەمانچە تەقەیان لێبکەن، دەبیسترێت کە شەڕڤانان بە وتنەوەی “ئەڵاهوئەکبەر” و، دواتر دیلەکان بە ئاشکرا دەکوژرێن.
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان، بیلال کەریمی جەختیکردەوە، کە دەستەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لەو بابەتە کردووە.
وتیشی: “ئێمە بە دوایدا دەگەڕێین، بۆ ئەوەی بزانین کە ئەو ڤیدیۆیانە کۆنن، یا نا، بەڵام تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک نازانین ڤیدیۆکان لە کوێ و کەین و ئەو کەسانە کێن”.
ئەو گرتە ڤیدیۆیە، ڕۆژێک دوای ئەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە دۆڵی پەنجشیردا چل شەڕڤانی یاخیان کوشتووە.
بەرەی بەرگری نەتەوەیی، دەڵێ، ئەوانەی لەکاتی لە سێدارەدانیان لە ڤیدیۆکەدا بینراون، لەکاتی شەڕکردن و لە دۆڵەکەدا بە دیلی دەستگیرکراون.
وتەبێژی گرووپی یاخیبوان، سەباحوڵا ئەحمەدی، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “تاوانبارەکان تاڵیبانین، جارێکی دیکە بە تەقەکردن و کوشتنی هەشت ئەندامی بەرەی ڕزگاری نەتەوەیی، تاوانێکی جەنگیان ئەنجامدا”.