دوێنێ پێنج شەممە ئەنجوومەنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەیتی داوا لە ڕوسیا دەکەن ،لە ویستگەی ناوەکی زاپۆریزیا کە بەردەوام بۆردومان دەکرێت پاشەکشە بکات
لە بڕیارێکدا کە 26 وڵات پەسەندیان کردووە و لە لایەن ڕووسیا و چینەوە ڕەتکراوەتەوە ، بەڵام ئەنجومەنی وڵاتانی IAEA داوای کردووە ،کە مۆسکۆ سەربازەکانی لە ویستگەی ناوەکی زاپۆریزیای ئۆکرانیا بکشێنێتەوە ،هەروەها حەوت وڵات دەنگیان بەبڕیارەکە نەداوە ، لەوانە میسر، ئەفریقای باشوور، هیندستان و پاکستان …
لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی دی ڤی ئەڵمانی لە سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی بڵاویکردەوە : کۆبوونەوەکە لەسەر داوای پۆڵەندا و کەنە بووە ،بڕیارەکە لە کۆی 35وڵات 25وڵات دەنگیان بەبڕیارەکە داوە ، و ڕوسیا و چین بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەنگیان دژی داوە ،حەوت وڵاتیش لەوانە : میسر، ئەفریقای باشوور، بوروندی، هیندستان، پاکستان، سێنیگال و ڤێتنام دەنگیان بەبڕیارەکەنەداوە
لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە کە ئەنجومەنەکە داوای لە ڕووسیا کرد کە “دەستبەجێ هەموو ئەو کارانە بوەستێنێت کە کارگەی هێزی ناوەکی زاپووریزیا و هەر بنکەیەکی ناوەکی دیکە لە ئۆکرانیا بە ئامانج بگرن”
هەروەها ئەوەش هاتووە کە ئەنجومەنەکە “زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی کردەوە توندوتیژییەکانی ڕووسیا لە دژی دامەزراوە ناوەکییەکانی ئۆکرانیا، لەوانە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ڕووسیا »
هەروەها ئەنجوومەنەکە لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت ،لەگەڵ هەریەک لە ڕوسیا و ئۆکرانیا کە ویستگەی ناوەکی زاپۆریزیا ناوچەیەکی پارێزراو و دوور لە ململانە سەرباز ییەکان بێت
جێی ئاماژەییە ڕوسیا لە سەرەتایی مانگی سێ دەستیگرتووە بەسەر ویستگەی ناوەکی زاپۆریزیا و ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی نیگەرانن لە بەردەوامی بۆردومانەکان لەلایەن هەردوو لاوە کە لاوانەیە مەترسیەکی گەورەیی جیهانی لێبکەوێتەوە
سۆران حەسەن