ئەوروپا : پێنج کەس بەتاوانی گواستنەوەی کۆچبەران لە ڕێگایی فرۆکەی تایبەتەوە دستگیر دەکرێن 

لە هەڵمەتێکدا لە ئیتالیا و بەلجیکا توانیان بەندێکی پێنج کەسی بەتاوانی گواستنەوەی کۆچبەران لە ڕێگایی فرۆکەی تایبەتەوە دەستگیر بکەن

لەمبارەوە سایتی کۆچبەر نیوز ئاشکرای کردووە : ڕۆژی چوارشەممە پێنج کەس لە ئیتالیاو بەلجیکا بە تۆمەتی قاچاخچێتی نایاسایی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا لەڕێگایی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە دەستگیرکران

لێکۆڵینەوەکان لە پێنج وڵاتی پەیوەندیدار بەردەوامی هەیە، بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و ئاژانسی جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپا (یۆرۆپۆل )و یەکەیەکی ئەوروپا بۆ هاوکاری دادوەری ،کە ڕێگایی یاسایی بەرامبەر باندەکانی بازرگانیکردن بە کۆچبەران بگرنبەر

ئەمەش پاش ئەوەی فرۆکەیەکی تایبەت لە وڵاتی سانت کیتس و نیڤیسەوە دەرچوون، کۆچبەران لە ڕێگای فرۆکەیەکی تایبەتەوە دەگوازرانەوە ، بە شێوەیەکی گونجاو گەشتەکەیان لەوڵاتانی دورگەکانی کاریبیەوە دیاریکراوبووە ، هەرچۆنێک بێت، گەشتەکە بە وەستانێکی کاتی لە وڵاتی بەلجیکا نیشتۆتەوە و لە فڕۆکەخان پاشان دەرچوون پشکنینی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا دەکەن و داوای پەنابەری دەکەن

ئەم پشکنینە بووە هۆی ئەوەی کەلێکۆڵینەوەبکرێت ،و تۆڕێکی قاچاخ لە پشت بابەتەکەوە بێت، کە بۆ هەر گەشتێک نەفری دەهەزار یۆرۆیان وەرگرتووە . لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا دەسەڵاتداران پێنج گومانلێکراو دەستگیر دەکەن ،کەپێکدێن لە پیاوێکی ئیتالی و دوو میسری لە ڕۆما و پیاوێکی میسری و ژنێکی تونسی لە بەلجیکا دەستگیرکراون دەسەڵاتدارانی بەلجیکی دەستیان گرت بەسەر دوو فڕۆکەی تایبەت کە نرخی هەریەکەیان نزیکەی 426 هەزار یۆرۆ و دوو تۆمەتباری گەورە لە ئیتالیا و ڕۆما ئاشکرا کراون

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن