ئەمەریكا بەتوندی ئیدانەی کوشتنی کوشتنی ژینا ئەمینی ده‌كات

ئەمەریكا بەتوندی ئیدانەی کوشتنی کچە کوردەکەی شاری سەقزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر لە تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی کوشتنی ژینا ئەمینی ، کچە کوردەکەی شاری سەقزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لەتویتەكەیدا نوسیویەتی، دەبێ ئێران واز لە توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش بە بەرپرسیار بزانرێن

ڕەنگە بە دڵت بن