سوید وەرگرتنی پەنابەر کەم دەکاتەوە و هەر کۆچبەرێکیش تاوان بکات دیپۆرتی دەکەنەوە

ئەمڕۆ ئیکسپرێسێن بڵاویکردەوە، کە سەرۆکانی هەر چوار پارتە ڕاستڕەوەکە، ئولف کریستشۆن، جیمی ئۆکسۆن، ئیپا بۆش و جۆهان بێرچۆن، پێشتر لەسەر چوارچێوەکانی سیاسەتی کۆچبەران لە حکومەتی نوێ ڕێککەوتوون.

سیاسەتی نوێ، بەدەستهێنانی مافی مانەوەی توندتر کردووە و، سەپاندنی پێویستی زانینی زمان خاڵێکی دیکەیە، وە یەکگرتنەوەی سنووردار و بارودۆخی داهاتی توندتر کردوون و، دیپۆرتکردنەوەی ئەو بیانیانەی، کە تاوان ئەنجام دەدەن خێرا دەکەن.

ڕۆبێرت هانا، وتەبێژی پرسی کۆچ و کۆچبەران وتی: “پێشنیارەکان کۆتایی پێهێنراون و دەتوانن بە خێرایی ببنە یاسا”.

ئێکسپرێسن، لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، سیاسەتی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکە کە لە نێوان پارێزگاران و دیموکراتە مەسیحییەکان و ئازادیخوازان و دیموکراتەکانی سویددا هاتۆتە ئاراوە.

ئۆلف کریسترسۆن سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دوو هەفتە لەمەوپێش رایگەیاند، هەر چوار لایەن دەیانەوێت وەرگرتنی پەنابەر کەم بکەنەوە و، سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەریان لە حەوت خاڵدا توندکردۆتەوە.

پارێزگارەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دەیانەوێت قەبارەی کۆچبەران سنووردار بکەن، بۆ ئەوەی سوید ساڵانە نزیکەی 5000 پەناخواز وەربگرێت کە ژمارەیەکی زۆر کەمترە لە ئەمڕۆ. سەرەڕای ئەوەش ئەو پارتە دەیهەوێت پۆلیس ئەرکی ئەنجامدانی گەڕانی زیاتری بیانیی هەبێت، ئەمەش بە تێڕوانینێک بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لەسوید نییە.

ڕۆبێرت هانای ئازادیخوازان، وتی کە لایەنەکان ڕازی بوون ئەگەر کەسێک تاوان بکات، دەبێ دیپۆرت بکرێتەوە

ڕەنگە بە دڵت بن