تونس: سەرۆک و سەرکردەیەکی نەهەزەی ئیسلامی بەتۆمەتی ناردنی تیرۆریست لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

پۆلیسی دژەتیرۆری تونس، دوو سەرکردەیەک و سەرۆکی بزووتنەوەی نەهەزەی ئیسلامی ڕاشد غەنوشی و، وەزیری پێشوو، عەلی ئەلعەریزی بانگ کرد، بە تۆمەتی ناردنی تیرۆریست بۆ سوریا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەو بەرپرسانەی نەهەزەی ئیسلامی تونسی، لەلایەن پۆلیسی دژەتیرۆری تونسیەوە بانگکراون و، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ناردنی تیرۆریست بۆ سوریا لەگەڵ کراوە.

ئاژانسەکە دەڵێ، غەنوشی بە تەلەفۆن پێی وتووە، کە سبەی دووشەممە لەبەردەم لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەبێت، وە ئەو ئاگای لەوە نییە، کە لەلایەن یەکەی دژە تیرۆرەوە بۆچی بانگهێشت کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن