بەریتانیا: ئەمڕۆ شاژنە ئیلیزابێس بە ئامادەبوونی سەرۆک و پاشاکانی جیهان بەخاک دەسپێردرێت

بەریتانیا ماڵئاوایی لە شاژنە کۆچکردووەکەی کرد لە پرسەیەکی پیرۆزدا بە ئامادەبوونی قورسی پاشاکان و سەرۆکەکان و لەژێر نیگای ملیۆنان لە جیهاندا

ئەمڕۆ دووشەممە، بەریتانیا پرسەیەی ماڵئاوایی بۆ شاژنی کۆچکردووی ئیلیزابێسی دووەم ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی لە وێستمینستەر ئابی، تابوتی شاژن دەگوازرێتەوە بۆ ویندسۆر، پاشان لەپاڵ شازادە فیلیپ بەخاک دەسپێردرێت، کە ماوەی 73 ساڵ هاوسەری یەکتر بوون.

لە نێوان ئەو دوو هەزار کەسەی کە بۆ پرسەکە کۆکراونەتەوە، نزیکەی 500 سەرکردەی جیهانیش دەبن، کە بریتین لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و، نارۆهیتۆی ئیمپراتۆری ژاپۆن و، وانگ قیشانی سەرۆکی چین و، سیریل ڕاماپۆسای سەرۆکی ئەفریقای باشوور.

هەروەها لە پرسەکەدا، کوڕ و کچی شازادەی ئێستای ولیام و، شازادە جۆرجی نۆیەم و شازادە چارلۆتی حەوتەم ئامادە دەبن.

ڕۆژی یەکشەممە، شا چارلس سوپاسی خەڵکی بەریتانیا و گەلانی جۆراوجۆری جیهانی کرد، بۆ ئەو پەیامە هاوسۆزیەی کە دوای مردنی دایکی شاژنی ئیلیزابێس دایان.

ڕەنگە بە دڵت بن